ئەنقەرە - AA
لە یاری کۆتایی جامی جیهانی تۆپی پێی خانمان فیفا ٢٠٢٣دا کە ئوسترالیا و نیوزلاند بە هاوبەشی میوانداریان کرد، هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرادا بەدەستهێنا و نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بردەوە.

یاری کۆتایی نۆیەمین جامی جیهانی تۆپی پێی خانمان فیفا، لە یاریگای ئوسترالیا لە شاری سیدنی بەڕێوەچوو.
لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا یاریزانی ئیسپانی کارمۆنا لە خولەکی ١٩دا گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد، دوای تەواوبوونی گێمی یەکەم، لە خولەکی ٦٨ی یارییەکەدا هەڵبژاردەی ئیسپانیا هەلی لێدانێکی یەکلاکەرەوەی لەدەستدا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی دووەم و یارییکەی بە ئەنجامی یەک گۆڵی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندی ئیسپانیا کۆتایی هات.

بەو ئەنجامەش، هەڵبژاردەی خانمانی ئیسپانیا بۆ جاری یەکەم نازناوی پەڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا.
هەر یەکە لە ئەمریکا چوار جار، ئەڵمانیا دوو جار و نەرویج و ژاپۆن یەکجار جامەکەیان بە دەست هێناوە.