وەرزش, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی

ئاردا گولەر لە لالیگادا بووە باشترین یاریزانی مانگی ئەیلوول بۆ تەمەن خوار ٢٣ ساڵ

Fatih Erel  | 01.10.2025 - نوێکردنەوە : 01.10.2025
ئاردا گولەر لە لالیگادا بووە باشترین یاریزانی مانگی ئەیلوول بۆ تەمەن خوار ٢٣ ساڵ

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

یاریزانی ھەڵبژاردەی تورکیا، ئاردا گولەر کە یاری بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات، لەلایەن لالیگاوە وەک باشترین یاریزانی تەمەن خوار ٢٣ ساڵی بۆ مانگی ئەیلوول ھەڵبژێردرا.

لالیگا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد ئاردا گولەر لەلایەن لالیگاوە شایستەی خەڵاتی باشترین یاریزانی تەمەن خوار ٢٣ ساڵی مانگی ئەیلوول دانراوە.

ئەم یاریزانە تورکە لە پێکھاتەی یانەی ڕیاڵ مەدریددا بووەتە یاریزانێکی سەرەکی و بە ئاستە بەرزەکەی لە مانگی ئەیلوولدا ئەوەی سەلماند.

ھەروەھا باس لەوە کرا کە ئەو ئاستە بەرزەی ئاردا گولەر هاوکار بوو تا یانەکەی سێ لە چواری یارییەکانی مانگی ئەیلوول بباتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın