یەکەمین مووشەکی سەرووی دەنگی تورکیا بە ناوی TAYFUN BLOK-4 لە پێشانگای IDEF 2025 نمایش کرا
یەکەمین مووشەکی سەرووی دەنگی تورکیا بە ناوی TAYFUN BLOK-4 کە لە لایەن کۆمپانیای ROKETSAN پەرەی پێدراوە، لە پێشانگای IDEF 2025 نمایش کرا

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
یەکەمین مووشەکی سەرووی دەنگی تورکیا بە ناوی TAYFUN BLOK-4 کە لە لایەن کۆمپانیای ROKETSAN پەرەی پێدراوە، لە پێشانگای IDEF 2025 نمایش کرا.
١٧هەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی پیشەسازی بەرگریی (IDEF 2025)، بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل و فڕۆکەی دروستکراوی ناوخۆ و پلاتفۆڕمە دەریاییەکان و سیستەمی جۆراوجۆرەکانی پیشەسازی بەرگریی، کە ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبەشی پەیوەندی جیھانییەکانێتی، بەڕێوە دەچێت.
لە پێشانگاکەدا کە بە میوانداری وەزارەتی بەرگریی تورکیا و بە پشتیوانی سەرۆکایەتی پیشەسازی بەرگریی و لەلایەن دامەزراوەی بەهێزکردنی سوپای تورکیا (TSKGV) و ڕێکخراوی KFA Fair Organization Inc لە ناوەندی پێشانگای ئیستانبوڵ (IFM) بەڕێوەدەچێت، یەکەمین مووشەکی سەرووی دەنگ (هاپیەر سۆنیک) نمایش کرا.
TAYFUN BLOK-4 لە لایەن کۆمپانیای ROKETSAN پەرەی پێدراوە.
لە ١٧هەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی پیشەسازی بەرگریی (IDEF 2025)دا، وەزیرانی ٣٣ وڵات و زیاتر لە ١٢٠ سەرۆکی شاند وەک جێگری وەزیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپا، فەرماندەی هێزەکان بەشداری دەکەن.
بەشداربووانی پێشانگاکە لە ٤٤ وڵاتەوە ستاندیان هەیە و، زیاتر لە ٤٠٠ کۆمپانیای نێودەوڵەتیش بەرهەمەکانیان نمایش دەکەن.
پێشانگای نێودەوڵەتی پیشەسازی بەرگریی (IDEF 2025) ماوەی ١٠ ڕۆژ دەخایەنێت و لە ٢٧ی تەممووزدا کۆتایی دێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن