Muhammet Ali Kemal
06 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "له‌سیستمی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماردا، سهركۆمار ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه پڕۆژه‌یاسا پێشكه‌ش بكات. شتی له‌و جۆره نییه. یاساكان وه‌ك پڕۆژه‌یاسا پێشكه‌ش ده‌كرێن. پڕۆژه‌یاساكان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن. ته‌نها بوودجه و تێچووه‌كه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی كۆماره‌وه ده‌درێت. كه‌واته سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار به‌پێی چی ئیجرائات ده‌كات؟ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌باره‌یه‌وه پڕۆژه بڕیار ده‌ربكات. ئاشكرا له كام بواردا بڕیارنامه و له‌كام بواردا بڕیار ده‌رده‌كرێت".
بینالی یڵدرم، بەرلە گەیشتنی بۆ رووسیا لە فڕۆکەکەدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی سەبارەت بە بابەتەکانی رۆژەڤ دایەوە.
لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە رەشنووسی ئەو پرۆژە یاسایەی تایبەتە بەئەنجامدانی گۆڕانکاریی لەدەستووردا و بڕیارە لەم هەفتەیەدا پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی بکەن، یڵدرم گوتی:
''سەرۆکایەتی نییە، سیستمی سەرۆکایەتی کۆمارە. ئەمە خاڵی هاوبەشمانە. له‌سیستمی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماردا، سهركۆمار ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه پڕۆژه‌یاسا پێشكه‌ش بكات. شتی له‌و جۆره نییه. یاساكان وه‌ك پڕۆژه‌یاسا پێشكه‌ش ده‌كرێن. پڕۆژه‌یاساكان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن. ته‌نها بوودجه و تێچووه‌كه‌ی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی كۆماره‌وه ده‌درێت. كه‌واته سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار به‌پێی چی ئیجرائات ده‌كات؟ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌باره‌یه‌وه پڕۆژه بڕیار ده‌ربكات. ئاشكرا له كام بواردا بڕیارنامه و له‌كام بواردا بڕیار ده‌رده‌كرێت".
سەبارەت بەو پرۆژه‌یه‌ی کە گه‌ڵاڵه كراوه بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاریی ده‌ستووریی و لە 12 ماددە پێکهاتووە، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند "زۆر مادده هه‌یه كه كاریگه‌ریی ئه‌م 12 ماددهیەیان له‌سه‌ره. با وا باسی بكه‌م، ئه‌گه‌ر له شوێنێك 'ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران' به‌كارهاتبێت ئه‌وە دەرهێنراوە، ئه‌گه‌ر 'سه‌رۆكوه‌زیران' به‌كارهاتبێت ئه‌ویش دەرهێنراوە، ئه‌گه‌ر 'لێپرسینه‌وه‌ی زارەکی لەوەزیرەکان و سەرۆکایەتی وەزیران و متمانە سەندنەوە لێیان' به‌كارهاتبێت ئه‌ویش دەرهێنراوە، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر 'باری نائاسایی' به‌كارهاتبێت بەهەمان شێوە... به‌و شێوه‌یه له‌سیستمی نوێ‌دا دهستهواژە و و دامه‌زراوه هه‌ن كه بوونیان نییە. ئەوانە لابراون. واتا به به‌شێكی ده‌ڵێین هه‌ڵوه‌شێنراوه و به ته‌واوی هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه. له بهشێكیشیدا گۆڕانكاری له گوزارشتدا ده‌كرێت. هه‌موو ئه‌وانه وه‌ك مادده‌یه‌ك ده‌خرێنه‌ڕوو. مادده‌ی كاتیی هه‌یه، مادده‌ی راگوزەر هه‌یه، ئه‌وانه له‌ئێستادا كاریان لەسەر دەکرێت''.
لەوەڵامی پرسیارێکی دیکەدا کە وادەی پێشکەشکردنی پرۆژەکە بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کەیە و چاوەڕوان دەکرێت چەند بخایەنێت، بینالی یڵدرم گوتی: ''کاری یەکەم بریتییە لەوەی سەرەتا پێشکەشی پەرلەمان بکرێت. لەوبارەیەشەوە روونکردنەوەمان داوە و لەماوەی ئەم هەفتەیەدا پێشکەشی دەکەین''.
یڵدرم سەبارەت بەئاستی پشتیوانیی گەل لە سیستمی سەرۆکایەتی کۆمار، گوتی: ''تادێت پشتیوانییەکان زیاددەکەن. ئەوەی کە گرنگە ئەوەیە لەدەستووری ئێستادا کاتێک سەرکۆمار هەڵدەبژێردرێت، پەیوەندیی بە پارتەکەیەوە نامێنێت. ئەم حوکمە هەڵدەگیرێت. کەواتە پێچەوانەکەی دەبێتە چی؟ پەیوەندیی بە پارتەکەیەوە درێژەی دەبێت''.
لەوەڵامی پرسیارێکی دیکەدا سەبارەت بەو رێوشوێنانەی کە بڕیارە لەبەرامبەر هەڵکشان و داکشانی نرخی دراودا بگیرێنەبەر، سەرۆکوەزیرانی تورکیا رایگەیاند ''پاکێجێک رێوشوێنە کە هەریەک لە بازرگانان، پیشەگەران و ئەو کەسانەی خاوەنی شوێنکاری بچووکن دەگرێتەوە و دەبێتە هۆی رەواندنەوەی گیروگرفتەکان. بەدڵنیایییەوە لەمەودوا لە بازاڕەکاندا ئاساییبوونەوەیەک دێتە ئاراوە''.
- ''گرنگە لەلای گەل هەستیارییەکی لەوجۆرە درووست ببێت''
لەبارەی ئەو هەڵمەتانەی بۆ پشتیوانییکردن لە لیرەی تورکی ئەنجامدەدرێن، سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتی: ''ئەمە ئەوە نیشان دەدات کە گەل خاوەندارێتیی لە بابەتەکە دەکات. جیا لە ئەنجامەکەشی، درووستبوونی هەستیارییەکی لەوجۆرە لەلای گەل بەبڕوای من گرنگە. سەرکۆمارمان جێگرەوەکانی دیاریی کرد. ئاڵتوون و پارەی تورکی خۆجێیین. کەمترین کاریگەرییان دەکەوێتە سەر بەهۆی ئەم شەپۆلە گەردوونییانەوە. لەکۆتاییدا ئەوانە پارەی لۆکا‌ڵی ئێمەن''.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتیی ئەورووپا بینالی یڵدرم گوتی: ''پێمانوایە ژمارەیەک سەرکردە لەیەکێتییەکەدا بوونیان هەیە خاوەنی دیدگای خۆیانن و گرنگیی بە داهاتووی یەکێتیی ئەورووپا و پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیادا دەدەن''.