Muhammet Ali Kemal
06 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم: ''پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و رووسیا تەنها پەیوەندیی نێوان دوو وڵات نییە. بەڵکو هاوکات بایەخێکی گرنگی بۆ ناوچەکە هەیە. ئێمە سەبارەت بەوەی لەکوێ لەدایکدەبین بڕیارمان نەداوە، بەڵام سەبارەت بەچۆنێتیی داهاتووی ئەم جوگرافیایە ئێمە بڕیاردەدەین''.
سەرۆکی بانکی ناوەندیی تورکیا، موراد چەتینکایا (سەبارەت بە نرخی دراو): ''هێشتا نازانرێت هاوسەنگی نوێ لە چ ئاستێک‌دا دەبێت، ئەگەری هەڵمژینەوەی بەشێک لەو شۆکەی روویداوە هەیە. لە رابردوودا دۆخی هاوشێوەمان بە هاندەری جۆراوجۆر بینیوە. پێویستە چاوەڕێی ئەوە نەکرێت ژمارەیەک رێوشوێن بەدووبارەبوونەوەی زۆر بگیرێتە بەر. دوای ئەوەی کە بەوردیی پێشهاتەکان هەڵسەنگێنران، ئەوەی کە ئەو شۆکە کاتییە یان هەمیشەیی و ئەو ئاراستە سەرەکییانەی کاریگەرییان هەیە دیارییکران، ئەگەر پێویستی کرد ئەوا بانکی ناوەندیی بەهەموو ئەو ئامڕازانەی لەبەردەستیدایە، بەردەوام دەبێت لە هەنگاونان. لەداهاتووشدا بۆچوونمان سەبارەت بەو پێشهاتانەی پەیوەستن بە نرخی دراوەکانەوە، لەو چوارچێوەیەدا دەبێت''.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم: "به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندیی ناوچه‌كه‌وه، ئێمه وه‌ك توركیا و رووسیا ئه‌ركی گرنگ و به‌رپرسیارێتیمان له‌ئه‌ستۆدایه. ئه‌مڕۆ وڵاتانی جیهان هه‌موویان په‌یوه‌ستن به‌یه‌كه‌وه. ناتوانین بڵێین رووسیا بهمن چی، توركیا بهمن چی، سووریا و عێراق بهمن چی. جوانییه‌كان و كێشه‌كانیش له‌یه‌كتردا ره‌نگ ده‌ده‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر بێده‌نگ بین له كێشه ناوچه‌ییه‌كان، دواتر مه‌ودای ئه‌و كێشانه فراوانتر ده‌بن و ده‌بنه كێشه‌یه‌كی جیهانی. وه‌كو په‌كه‌كه، داعش، ئەلقاعیده، بۆكۆ حه‌رام و هه‌موو رێكخراوه هاوشێوه‌كان. هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌مانه دواخستنی چارهسهرهكانیانه. ئه‌و كێشانه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، دواتر كێشه‌ی سه‌ختتر به‌دوای خۆیاندا ده‌هێنن".