Muhammet Ali Kemal
06 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە -
سەرۆکی بانکی ناوەندیی تورکیا، موراد چەتینکایا (سەبارەت بە نرخی دراو): ''هێشتا نازانرێت هاوسەنگی نوێ لە چ ئاستێک‌دا دەبێت، ئەگەری هەڵمژینەوەی بەشێک لەو شۆکەی روویداوە هەیە. لە رابردوودا دۆخی هاوشێوەمان بە هاندەری جۆراوجۆر بینیوە. پێویستە چاوەڕێی ئەوە نەکرێت ژمارەیەک رێوشوێن بەدووبارەبوونەوەی زۆر بگیرێتە بەر. دوای ئەوەی کە بەوردیی پێشهاتەکان هەڵسەنگێنران، ئەوەی کە ئەو شۆکە کاتییە یان هەمیشەیی و ئەو ئاراستە سەرەکییانەی کاریگەرییان هەیە دیارییکران، ئەگەر پێویستی کرد ئەوا بانکی ناوەندیی بەهەموو ئەو ئامڕازانەی لەبەردەستیدایە، بەردەوام دەبێت لە هەنگاونان. لەداهاتووشدا بۆچوونمان سەبارەت بەو پێشهاتانەی پەیوەستن بە نرخی دراوەکانەوە، لەو چوارچێوەیەدا دەبێت''.
سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی توركیا، مورات چه‌تینكایا: "پاراستنی به‌های دراوی ناوخۆ، به‌كارهێنانی وه‌ك ئامرازی گۆڕینی سه‌ره‌كی له كاروباری بازرگانیدا و ته‌ماشاكردنی لیره‌ی توركی وه‌ك بنه‌ما له بڕیاره داراییه‌كاندا زۆر گرنگه. وه‌ك بانكی ناوه‌ندی پشتیوانی له هه‌ڵویستی ئێره (بانگه‌وازی پشتیوانیكردن له لیره‌ی توركی) ده‌كه‌ین. ئامانجی سه‌ره‌كی بانكی ناوه‌ندی ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیرییه بۆ ئه‌و نرخه‌ی كه هه‌یه، ئه‌وه‌یش گه‌وره‌ترین هه‌وڵه كه پشتیوانی له به‌های لیره‌ی توركی و به‌كارهێنانی ده‌كات".
سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی توركیا، مورات چه‌تینكایا: "پێمان وایه ئه‌و به‌رزی و نزمییه‌ی کە له به‌های دراوه‌كاندا به‌م دواییه سه‌ریهه‌ڵداوه، له چاره‌كی یه‌كه‌می 2017دا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌ڵاوسانی ئابووری ده‌بێت. به‌ڵام قه‌باره و ماوه‌ی كاریگه‌رییه‌كه‌ی به‌نده به چه‌ند فاكته‌رێكه‌وه. سه‌رباری پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌های دراوه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی باجه‌كان، به‌هۆی كاریگه‌ریی ئه‌رێنیی سه‌ر خۆراك و خواستی ناوخۆوه، رێژه‌ی پێشبینیكراوی هه‌ڵاوسانی ئابووریمان له كۆتایی 2016دا پاراستنووه كه سه‌دا 7،5 ه ".
سه‌باره‌ت به نرخی دراو له ده‌قی سیاسه‌تی پاره و نرخ له 2017دا، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی توركیا، مورات چه‌تینكایا رایگه‌یاند "له سیاسه‌تی دراو و به‌های دراوه‌كاندا بانكی ناوه‌ندیی توركیا هیچ ئامانجێكی ژماره‌یی یان راسته‌قینه‌ی نییه بۆ 2017. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بانكی ناوه‌ندی بێ هه‌ڵوێست نابێت لهبەرامبهر به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاد یان دابه‌زینی زیادی به‌های لیره‌ی توركی كه مه‌ترسی له‌سه‌ر سه‌قامگیریی دارایی دروست بكات".