Sinan Uslu
26 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
بریکاری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند: "کاندیدانی سەرکۆمار ھەن، ھاتوونەتە مەیدان و خۆیان دەنوێنن. چی دەڵێن؟ دەڵێن "ئەوەی ئاک پارتی کردوویەتی دەیڕوخێنین". ئێوە تەنیا رووخان دەزانن، ئاک پارتیش کارکردن دەزانێت".
بریکاری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتی: "ئاک پارتی کە بەڵێنەکەی جێبەجێ دەکات و شکۆی سیاسەت بەرزدەکاتەوە، ھیچ بەڵێنێک نادات کە نەتوانێت بەجێی بگەیەنێت. ئاک پارتی بەڵێن بدات کاری پێویستیشی بۆ دەکات. لە گەشەسەندنی ئابووریی و خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتیدا ھەنگاوی بەھێزتر دەنێین. دەرفەتی کار و ھێزی برایەتیمان دەکەینە خاوەنی قسە لەسەر ئاستی جیھانی".