Barış Gündoğan
26 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "من وەک کاندیدەکانی دیکە دەتوانم بێم لە بەردەمتان بووەستم و چەواشەتان بکەم، نایکەم، ئەوەی پێویست بکات ئەنجاممانداوە، ئەنجامیشی دەدەین. ئێمە تا ئەمڕۆ نە فریودراوین، نە کەسیشمان فریوداوە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئاماژەی بەوە کرد کە زیادکردنێک بەبڕی ١٣٥ لیرە لە مووچەی پاسەوانانی ئاسایش ئەنجام دەدەن.
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئەو حکوومەتانەی لە ئەورووپا رێگە بە ھەدەپە دەدەن بۆ ئەنجامدانی میتینگ کە درێژکراوەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/ یەپەگە و پەیەدەیە، لەوێ رێگە بە ئاک پارتی نادەن، لە ھۆڵەکاندا شوێن نادەن. دەڵێن "چەندە رێگری بکەین ئەوەندە قازانج دەکەن". بتانەوێت و نەتانەوێت بۆسنە و ھەرسک بەس بوو بۆ ئێوە. ئەوەتا ئێستاش لە ئەرزەڕۆمین، براکان بەسن بۆ ئێوە".