Sangar Hamad Azeez
26 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناساندنی کاندیدەکانی پارتەکەی کرد و تیایدا گوتارێکی پێشکەشکرد.
باخچەلی گوتی: "پارتی بزووتنه‌وه‌ی نەتەوەیی له په‌رله‌مانی توركیا ده‌گه‌یه‌نینه پێگه‌یه‌ك كه زۆر به‌هێزتر بێت، شایستە و خاوه‌نی قسه بێت. باوه‌ڕم وایه كه رۆژێك دێت كاتێک کە مێژوویی ئه‌مڕۆ ده‌نووسرێته‌وه، مافی مه‌هه‌په ده‌درێت. ئه‌وه‌ی ماوه و كردوومانه كارێكی گه‌وره‌یه. سیستمی حكوومه‌تی سه‌ركۆماریی بەرژینێکی ئه‌منییه دژ به ناپاكی".
باخچه‌لی رەخنەی لەو لایەنانە گرت کە بابەتی ئابووری وەک بانگەشەی هەڵبژاردن بەکار دەهێنن و گوتی : "هه‌ركه‌سێك داڕمانی ئابووریی و هه‌ڵكشانی بەهای دراوی بیانی پێخۆشه و، ده‌یكاته ململانێی سیاسیی ناپاكه به‌رامبه‌ر نیشتمان. كۆماری توركیا به دراوی بیانی دانه‌مه‌زرێنراوه، تا پێی بڕوخێت. هیچ كه‌س توانای رووخاندنی نییه."
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په گوتیشی: "هه‌ركه‌سێك له‌باره‌ی كاندیدی پارته‌كه‌مان و به‌رپرسانمانه‌وه، به‌و بیرکردنەوە تەسکەیانەوە قسه و قسه‌ڵۆك له رۆژنامه، ته‌له‌ڤیزیۆن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه و هه‌وڵی لهكهداركردنمان ده‌دات، ناپاكه".
باخچەلی رەخنەی لە هاوپەیمانی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان گرت و گوتی: "هاوپه‌یمانی ئه‌وان نیشتمانیی نییه، به‌ڵكو هاوپه‌یمانی زه‌لیلی و نه‌خۆشیه".
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌نێو به‌ڵێنه‌كانی پارته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن "نه‌هێشتنی تاقیكردنه‌وه توانست بۆ چوونه زانكۆ، هه‌ژماركردنی ماوه‌ی سه‌ربازیی به‌خزمه‌تی خانه‌نشینی، پێدانی مافی قه‌رز بۆ ئه‌و ژنانه‌ی پێش دابینكردنی بیمه دووگیان ده‌بن و به‌خشینی باج له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی خاوه‌نی كه‌مترین مووچه‌ن" هەن.