Sangar Hamad Azeez
26 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی ئەردۆغان رایگەیاند "ئەو کارە کاری کەسانی بە ئەزموونە. ئێمە ئەزموونی سەرۆک شارەوانیمان ھەیە. ئەزموونی سەرۆکوەزیرانمان ھەیە دواتر قۆناغی ئەزموون دەستی پێکرد و دەستمان بە کارکردن کرد لە سەرۆکایەتی کۆمار و بەردەوامیشین. ئێستا دەڵێین با ئەو بە ئەزموونە بەردەوام بێت".
سەرکۆماری تورکیا، گوتی: "من وەک کاندیدەکانی دیکە دەتوانم بێم لە بەردەمتان بووەستم و چەواشەتان بکەم، نایکەم، ئەوەی پێویست بکات ئەنجاممانداوە، ئەنجامیشی دەدەین. ئێمە تا ئەمڕۆ نە فریودراوین، نە کەسیشمان فریوداوە".
سەرکۆمار ئەردۆغان، ئاماژەی بەوە کرد کە زیادکردنێک بەبڕی ١٣٥ لیرە لە مووچەی پاسەوانانی ئاسایش ئەنجام دەدەن.
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئەو حکوومەتانەی لە ئەورووپا رێگە بە ھەدەپە دەدەن بۆ ئەنجامدانی میتینگ کە درێژکراوەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/ یەپەگە و پەیەدەیە، لەوێ رێگە بە ئاک پارتی نادەن، لە ھۆڵەکاندا شوێن نادەن. دەڵێن "چەندە رێگری بکەین ئەوەندە قازانج دەکەن". بتانەوێت و نەتانەوێت بۆسنە و ھەرسک بەس بوو بۆ ئێوە. ئەوەتا ئێستاش لە ئەرزەڕۆمین، براکان بەسن بۆ ئێوە".
ھەروەھا سەرکۆماری تورکیا گوتی: "وەک ئاک پارتی و مەھەپە کە کەوتووینەتە رێ، رەنگە کەسانێک ھەبن فیتنە لەنێوانماندا بنێنەوە، ئارامبن نەکەونە نێو ئەو گەمانەوە".