ئه‌ردۆغان: "لۆبییه‌كانی سو‌و گوشاریان خستووه‌ته سه‌ر وڵاته‌كه‌مان"
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان: - "كه‌سانێك خۆیان خزاندووه‌ته نێو وڵاته‌كه‌مانه‌وه، وه‌ک رووداوه‌كانی گه‌زی له رێگه‌ی لۆبی سووه‌وه گوشار دروست ده‌كه‌ن. ئەم هەنگاوەتان هیچ ئەنجامێکی نابێت، ده‌ستبه‌تاڵ ده‌مێننه‌وه".
Ankara
ئه‌رزوڕۆم - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "ئه‌و حكوومه‌تانه‌ی له ئه‌ورووپا رێگه به هه‌ده‌په ده‌ده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی میتینگ كه درێژکراوەی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/ یه‌په‌گه و په‌یه‌ده‌یه، له‌وێ رێگه به ئاك پارتی ناده‌ن، له هۆڵه‌كاندا شوێن ناده‌ن. ده‌ڵێن "چه‌نده رێگری بكه‌ین ئه‌وه‌نده قازانج ده‌كه‌ن". بتانه‌وێت و نه‌تانه‌وێت بۆسنه و هه‌رسك بەس بوو بۆ ئێوە. ئه‌وه‌تا ئێستاش له ئه‌رزه‌ڕۆمین، براكان بەسن بۆ ئێوه".
ئه‌ردۆغان له مه‌یدانی ئیستاسیۆنی ئه‌رزوڕوم، له یه‌كه‌م کۆبوونەوەی جه‌ماوه‌ریی ئاك پارتیدا وتارێكی پێشكه‌شی هاووڵاتیان كرد.
ئەردۆغان گوتی "ئەو کارە کاری کەسانی بە ئەزموونە. ئێمە ئەزموونی سەرۆک شارەوانیمان هەیە. ئەزموونی سەرۆکوەزیرانمان هەیە دواتر قۆناغی ئەزموون دەستی پێ‌کرد و دەستمان بە کارکردن کرد لە سەرۆکایەتی کۆمار و بەردەوامیشین. ئێستا دەڵێین با ئەو بە ئەزموونە بەردەوام بێت".
ناوبراو له‌باره‌ی كاندیدی جه‌هه‌په بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار گوتی، "ئەم کەسە (موحەرەم ئینجە)، باشترین کەس کە بزانێت بە سەرکۆمار ھەڵنابژێردرێت ئەو کەسەیە کە وەک کاندید دیاریکردووە. بە پێچەوانەوە ئەو (کەمال کڵچدارئۆغڵو) خۆی کاندید دەکرد".
له‌باره‌ی پیلانه ده‌ره‌كییه‌كان دژی توركیا ئه‌ردۆغان گوتی "له‌م نێوه‌نده‌دا كه‌سانێك خۆیان خزاندووه‌ته نێو وڵاته‌كه‌مانه‌وه، وه‌ک رووداوه‌كانی گه‌زی له رێگه‌ی لۆبی سووه‌وه گوشار دروست ده‌كه‌ن. ئەم هەنگاوەتان هیچ ئەنجامێکی نابێت، ده‌ستبه‌تاڵ ده‌مێننه‌وه. ئه‌و برایانه‌ی له‌ژێر سه‌رینه‌كانیاندا دۆلار و یۆرۆیان هه‌یه، بچن پاره‌كانتان به لیره هەڵبگرن. هه‌موو پێكه‌وه ئه‌م گه‌مه‌یان لێتێكده‌ده‌ین."
سه‌ركۆماری توركیا، له‌باره‌ی هاوپه‌یمانێتیی ئاك پارتی و مه‌هه‌په‌شه‌وه دوا و گوتی "پشتیوان به‌خوا به‌م هاوپه‌یمانی كۆمارییه ئه‌وانی دیكه لەگەڵ زه‌وی ده‌كه‌ینە یەک".
گوتیشی "وه‌ك ئاک پارتی و مه‌هه‌په كه كه‌وتووینه‌ته رێ، ره‌نگه كه‌سانێك هه‌بن فیتنه له‌نێوانماندا بنێنه‌وه، ئارامبن نه‌كه‌ونه نێو ئه‌و گه‌مانه‌وه".
سەرکۆماری تورکیا رووی قسه‌كانی كرد ئه‌وانه‌ی دژی توركیا پیلان ده‌گێڕن و گوتی،"دەزانین چیمان بەسەر رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا ھێناوە وانییە؟ ھیچ کەسێک لەگەڵ ئێمە یاری نەکات و رووبەڕوومان نەبێتەوە، بە پێچەوانەوە پەکەکە و پەیەدە و داعش و فەتۆش ھیچ شوێنێک نامێنێت کە بۆی ھەڵبێن".
ئه‌ردۆغان له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا به‌م جۆره دوا "ئه‌و حكوومه‌تانه‌ی له ئه‌ورووپا رێگه به هه‌ده‌په ده‌ده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی میتینگ كه درێژکراوەی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/ یه‌په‌گه و په‌یه‌ده‌یه، له‌وێ رێگه به ئاك پارتی ناده‌ن، له هۆڵه‌كاندا شوێن ناده‌ن. ده‌ڵێن "چه‌نده رێگری بكه‌ین ئه‌وه‌نده قازانج ده‌كه‌ن. بتانه‌وێت و نه‌تانه‌وێت بۆسنه و هه‌رسك بەس بوو بۆ ئێوە. ئه‌وه‌تا ئێستاش له ئه‌رزه‌ڕۆمین، براكان بەسن بۆ ئێوه".