کاردانەوەی توندی تورکیا بەرامبەر ئەڵمانیا
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە توندی ئیدانەی مۆڵەتدان بە بەشداریکردنی لایەنگرانی تیرۆر لە کۆبوونەوەی جەماوەری لە ئەڵمانیا کرد و، ئەم کردارەی بە دوو روویی ناوبرد.
Ankara
ئەنقەرە -AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە توندی ئیدانەی مۆڵەتدان بە بەشداریکردنی لایەنگرانی تیرۆر لە کۆبوونەوەی جەماوەری لە ئەڵمانیا کرد و، ئەم کردارەی بە دوو روویی ناوبرد.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە نووسراوێک رایگەیاند کە ئەڵمانیا بڕیاری قەدەغەکردنی کۆبوونەوەی سیاسەتمەدارانی وڵاتانی دیکەی لەگەڵ دەنگدەرەکانیان لەو وڵاتە دەرکردووە و تورکیاش ھاوڕا نییە لەسەر ئەم پرسە کە لەگەڵ بنەماکانی دیموکراسی ناگونجێ.
لەلایەکی دیکەش وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە توندی ئیدانەی مۆڵەتدان بە بەشداریکردنی لایەنگرانی تیرۆر لە کۆبوونەوەی جەماوەری لە ئەڵمانیا کرد و، ئەم کردارەی بە دوو روویی ناوبرد. لە راگەیەنراوەکەدا زیاتر ھاتووە:
" ئەڵمانیا رێگەی بە لایەنگرانی تیرۆر و درێژکراوەکانی لە ئەڵمانیا داوە بۆ ئەوەی بە ناو کۆبوونەوەیەکی جەماوەری ئەنجام بدەن. بە توندی ئیدانەی ئەو کردەوە دوو رووییە دەکەین. ئەم بڕیارە لەگەڵ دیموکراسی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ناگونجێ. لەگەڵ بنەماکانی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەڵمانیا ناگونجێ".