Halil İbrahim Sincar
21 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2018
ماردین - AA
یاپراخی په‌راسوو كه له پارێزگای ماردینی توركیا به وریاییه‌وه ئاماده ده‌كرێت، چێژ و تامێكی دیكه ده‌داته خوانه‌كانی جه‌ژن.
ئه‌و جۆره خواردنه كه له په‌راسووی ساغی مه‌ڕ یان بزن دروستده‌كرێت و ئاماده‌كردنی چه‌ندین كاتژمێری ده‌وێت، یه‌كێكه له‌و خواردنانه‌ی كه ده‌بێت له سه‌ر خوانی جه‌ژن بوونی هه‌بێت.
هاووڵاتییان بایه‌خی زۆر به یاپراخی په‌راسوو ده‌ده‌ن كه ناوه‌كه‌ی هه‌ریه‌ك له باده‌م، برنج و گۆشتی له‌تكراوی تێده‌كرێت و ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت تاوه‌كو به‌ته‌واوه‌تی پێده‌گات.
یاپراخهكه له رۆژێك پێشتره‌وه یان له سه‌رله‌به‌یانیی زووه‌وه ئاماده ده‌كرێت و هه‌ندێك جار بۆ خوانی به‌یانیان و هه‌ندێك جاریش بۆ ژه‌می نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شده‌كرێت. بۆ ئه‌وه‌ش كه ئه‌و میوانانه‌ی روو له شاره‌كه ده‌كه‌ن بێ به‌ش نه‌بن له چێژی یاپراخی په‌راسوو، كارمه‌ندانی چێشتخانه‌كان هه‌وڵێكی زۆر له ئاماده‌كردنیدا خه‌رج ده‌كه‌ن.
عه‌بدولقادر ئاكچا كه ماوه‌ی ٣٠ ساڵه كاری چێشتلێنه‌ری ده‌كات، شێوه‌ی ئاماده‌كردنی یاپراخی په‌راسووی بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو روونكردنه‌وه و رایگه‌یاند: "بۆ جه‌ژنی قوربان هاووڵاتییان ئه‌م جۆره خواردنە هه‌ڵده‌بژێرن. ماردینییهكان هه‌ر له‌سه‌رله‌به‌یانی زووه‌وه هه‌ڵده‌ستن و یاپراخی په‌راسوو ئاماده‌ده‌كه‌ن، له‌جیاتی ژه‌می به‌یانی یاپراخهكه ده‌خۆن. له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ریه‌ك له خواردنه لۆكاڵییه‌كانی وه‌ك كوبه، سهمبوسهك ده‌خورێت".
ئاكچا باسی له‌وه‌كرد له جه‌ژناندا داواكارییه‌كی زۆریان بۆ یاپراخی په‌راسوو پێده‌گات و تووشی ئاسته‌نگ له ئاماده‌كردنی به‌هۆی زۆری ژماره‌یانه‌وه، ده‌بنه‌وه.
لای خۆشییه‌وه خاوه‌نی رێستۆرانت، گونای بهربهرجوما، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد زۆرینه‌ی ئه‌و میوانانه‌ی روو له ماردین ده‌كه‌ن، پێیان باشه خواردنه‌كانی ناوچه‌كه بخۆن و ئه‌وانیش هه‌وڵده‌ده‌ن به باشترین شێوه ئه‌م خواردنانه بۆ میوانه‌كان ئاماده‌بكه‌ن.