Hemn Baban
21 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2018
هه‌ولێر - AA
مانگی سووری توركی پاش سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵه‌كان له سه‌ربڕینخانه‌ی هه‌ولێر گۆشته‌كه ئاماده ده‌كات و پاشان بەسەر هەژاراندا دابه‌شی ده‌كات.
به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه و هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌جێ گه‌یاندنی سه‌ردانیكارانی ماڵی خوا بۆ ئه‌ركه‌كانییان له شاری مه‌ككه، له شاری هه‌ولێریش چه‌ندین رێكخراو و كه‌س هه‌ڵساون به به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی سروتی قوربانیكردن وه‌كو نه‌ریتێكی ئایینی له ئایینی ئیسلامدا، رێكخراوی مانگی سووری توركی و وه‌قفی هودایی ئه‌و سرووتهیان به‌جێگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی ئه‌و كه‌مده‌رامه‌ت و ئاوارانه‌ی له هه‌رێمی کوردستاندا نیشته‌جێن.
به‌رپرسی لقی عێراقی مانگی سووری توركی، محه‌مه‌د موراد ئۆزگوڤهن لە لیدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو "ئێمه وه‌كو مانگی سووری توركی 100 مانگامان كردووه به قوربانی بۆ جه‌ژنی قوربان و 700 پشك ده‌رده‌چێت و ده‌مانه‌وێت بەسەر هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت و ئاواره‌كانی نێو كه‌مپه‌كان و خه‌ڵكی دیكه‌ش دابه‌شی بكه‌ین، ئێمه وه‌كو مانگی سووری توركی له 35 وڵات و 40 ناوچه بۆ ئه‌م جه‌ژنه قوربانی ده‌كه‌ین".
خۆبه‌خش له وه‌قفی هودایی، كامیل كۆڵاباش له‌وباره‌یه‌وه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی "هۆكاری هاتنمان بۆ هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆستایه‌تی و خزمایه‌تیمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه، دوێنێ 300 پارسیل خۆراكمان به‌سه‌ر لێقه‌وماوان و هه‌ژاراندا دابه‌ش كرد و ئه‌مڕۆش كه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنه 35 مه‌ڕمان كرد به قوربانی و ئه‌مه‌ش به‌سه‌ر هه‌ژاران و ئاواره‌ی كه‌مپه‌كان دابه‌ش ده‌كه‌ین و له هاوكارییه‌كانیشمان به‌رده‌وام ده‌بین".
ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان موسڵمانانی جیھان لەنێویشیاندا هەرێمی کوردستان ئاژەڵ بۆ کردنە قوربانی دەکڕن وەکو ئەرکێکی ئایینی و بە بەجێ گەیاندنی سوننەتێکی پەیامبەر ئیبراھیم کە لە قورئاندا باسکراوە.
لە ئایینی ئیسلامدا دوو جەژن ھەیە، جەژنەکانی رەمەزان و قوربان، یەکەمیان پاش مانگی رەمەزان دەبێت و سێ رۆژە، ھەرچی جەژنی قوربانە ئەوا چوار رۆژە و ئەم قوربانییەش وەکو بەجێگەیاندنی ئەرکێکی ئایینی دێت لە لایەن موسڵمانانەوە بۆ زیندووکردنەوەی ئەو سروتە ئاینییەی کە پەیوەندیی بەوەوە ھەیە کە بەپێی ئایینی ئیسلام لەسەردەمی پەیامبەری خودا ئیبراھیم لەخەونیدا کە پێش ھاتنی ئایینی ئیسلامە خودا فەرمانی سەربڕینی کوڕەکەی وەکو تاقیکردنەوەی ئەو پەیامبەرە کردووە و دواتر پاش ویستی ئەو پەیامبەرە بۆ سەربڕینی کوڕەکەی خودا بەرانێکی بۆ نارد و پێی راگەیاندن لە تاقیکردنەوەکە سەرکەوت و کوڕەکەی سەرنەبڕێت، ئەم سەرگوزەشتەیە لە قورئاندا ئاماژەی بۆ کراوە و پەیامبەر ئیبراھیم کە٦٩ جار ناوی لە قورئاندا ھاتووە سوورەتێکی قورئانیشی بەناوەوەیە.