Talip Demirci,Ayşe Yıldız,
25 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2022
ئانتالیا – AA
لە کاتێکدا پلەکانی گەرما لە سەرووی پێنج پلەی ئاسایی وەرزییەوەن، گەشتیاران بەچڕی روویان لە کەناراوەکانی ئەنتالیا کردووە.
پلەی گەرمای ئاوی دەریا ٢٨ پلە و لە کەنار دەریایش ٤٠ پلەیە و گەشتیارانی ناوخۆ و بیانییش بەچڕی روویان لە شاری ئانتالیا و شارۆچکە گەشتیارییەکانی پارێزگاکە کردووە.
لە کاتێکدا ژمارەیەک لە گەشتیاران بۆ خۆپاراستن لە تیشکی خۆر لەژێر چەتردا لە کەناراوەکان پشوو دەدەن، ژمارەیەکی دیکەیان لەژێر تیشکی خۆر راکشاون.
ئەو گەشتیارانەی گەرمایان دەبێت، زوو زوو بە چوونە ناو دەریا خۆیان فێنک دەکەنەوە و لەژێر سێبەری دارەکاندا پیاسە دەکەن.
سەرۆکی شارەوانی کاش، موتڵو ئوڵوتاش بە میدیاکارانی راگەیاند کە گەشتیارێکی زۆر روویان لە کەناراوەکانی کاپوتاش کردووە و گوتی: "جگە لە سروشتی دڵڕفێنی کاپوتاش کە ٢١ کیلۆمەتر لە شارۆچکەی ئوڵوتاش-ەوە دوورە، رەنگی زەردی زێڕینی کەناراوەکە و شینی دەریا لەوێ ئاوێزانی یەکتر دەبن".