Ramal Abdullah Mahmood
11 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ – AA
سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵو مەولود ئویساڵ ئاماژەی بەوە دا کە بە تەواوبوونی هێڵی ترامی ئەمنیئۆنو-ئەیوب-ئالیبەیکۆی کە دەستکراوە بە دروستکردنی، بەشی زۆری کێشەکانی رێگای هاتوچۆ و جەنجاڵییەکانی ئیستانبوڵ چارەسەر دەکرێن، گوتی: "لەبەرئەمە ئەوەمان لێکدایەوە کە دەبێ بەزوویی ئەم هێڵە تەواو ببێت. چونکە نەک تەنها لە ئیستانبوڵ و تورکیاوە، بەڵکو لە سەرتاسەری جیهانی ئیسلامی خەڵک دێ بۆ سەردانی حەزرەتی ئەیوب سوڵتان. لە رێگای ئەم هێڵەوە خەڵک بە شێوەیەکی ئاسانتر دەگەنە ئەوێ. کاروبارەکانی بەشێوەیەکی باش بەڕێوە دەچن. بەرنامەمان بۆ ئەوە داناوە ئەگەر تەگەرەیەک دروست نەبێ تا کۆتایی ساڵی داهاتوو تەواو ببێ".
ئویساڵ لە میانی بەسەرکردنەوەی هێڵی ترامی ئەمنیئۆنو-ئەیوب-ئالیبەیکۆی و وەرگرتنی زانیاری لەلایەن پەیوەندیدارەکان سەبارەت بەو پڕۆژەیە بۆ میدیاکاران دوا.
سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ مەولود ئویساڵ ئاماژەی بەوە دا کە بە تەواوبوونی هێڵی ترامی ئەمنیئۆنو-ئەیوب-ئالیبەیکۆی کە دەستکراوە بە بونیاتنانی بەشی زۆری کێشەکانی رێگای هاتوچۆ و جەنجاڵییەکانی ئیستانبوڵ چارەسەر دەکرێن، گوتی: "لەبەرئەمە ئەوەمان لێکدایەوە کە دەبێ بەزوویی ئەم هێڵە تەواو ببێت. چونکە نەک تەنها لە ئیستانبوڵ و تورکیاوە، بەڵکو لە سەرتاسەری جیهانی ئیسلامی خەڵک دێ بۆ سەردانی حەزرەتی ئەیوب سوڵتان. لە رێگای ئەم هێڵەوە خەڵک بە شێوەیەکی ئاسانتر دەگەنە ئەوێ. کاروبارەکانی بەشێوەیەکی باش بەڕێوە دەچن. بەرنامەمان بۆ ئەوە داناوە ئەگەر تەگەرەیەک دروست نەبێ تا کۆتایی ساڵی داهاتوو تەواو ببێ".
ئویساڵ تیشکی خستە سەر ئەوەی لەگەڵ تەواوبوونی پڕۆژەکەدا گەشتیاران بە ئاسانی دەتوانن بێن و مزگەوتی ئەیوب سوڵتان و شوێنەوارە مێژووییەکانی دەورووبەری بەسەر بکەنەوە. گوتی: "مزگەوتی ئەیوب سوڵتان و دەوروبەری بەر لە فەتحکردنی ئیستانبوڵیش شوێنێکی گرنگ و مێژوویی بوون. لەڕاستیدا لەبارەی ئەنجامدانی کارەکانمان قسەمان کرد بێ ئەوەی زیان بە شوێنەواری مێژوویی ئەو ناوچەیە بگەیەندرێ. پێموایە لە ماوەی چەند ساڵێکدا کە گوتمان ئەیوب سوڵتان دەبێتە ناوچەیەکی دڵڕفێن و سەرنجڕاکێش بە ناوی ئیستانبوڵ و تورکیاوە".
هێڵی ترامەکە لە ئەمینئۆنووەوە دەست پێ دەکات و لە ئالیبەیکۆ کۆتایی دێ، لە ١٤ وێستگە پێ دێت، رۆژانە دەرفەتی هاتوچۆ بۆ ١١٤ هەزار کەس دەڕەخسێنێت و ماوەی رێگاکە ٣٥ خولەک دەخایەنێت.