Hikmet Temeş
03 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2023
هەکاری – AA
گیا بەهارییەکان کە بەشێوەی سروشتی و خۆڕسک لە ناوچە شاخاوییەکان لە وەرزی بەهاردا دەڕوێن، بوونەتە سەرچاوەی داهات بۆ ژمارەیەک لە هاووڵاتییان لە هەکاری.
لەگەڵ هاتنی بەهاردا ژمارەیەک لە هاووڵاتییان بە گرووپ روو دەکەنە ناوچە شاخاوییەکان و بە زەحمەتییەکی زۆرەوە دەست دەکەن بە دۆزینەوە، هەڵکەندن و لێکردنەوەی گیا بەهارییەکانی وەک "رێواس"، "دۆری"، "کنگر"، "باڕێزە"، "مەندێ" و "لووشە".
دواتر ئەو گیا بەهارییانە لەسەر مێز لە هەکاری دەفرۆشرێن.
بەدەل دایان کە ئەم جۆرە گیا بەهاریانە لەسەر مێز لەسەر شەقامی بوڵڤار دەفرۆشێت، رایگەیاند: "نرخی گیایەکان وەک ساڵی رابردووە، خواستی زۆری هاووڵاتییانی لەسەرە".