Hikmet Faruk Başer
03 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2023
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا و کاندیدی ئاک پارتی بۆ پەرلەمان لە بازنەی ئیستانبوڵ، سولەیمان سۆیڵو لە گوتارێکیدا کە لە میانی بەرنامی قاواڵتی لەگەڵ رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هۆتێل جەواهیر لە ناوچەی شیشلی پێشکەشی کرد، رایگەیاند: ''ئەگەر خودا ئیزنی لەسەر بێت هەتا یەک دوو رۆژی دیکە هەواڵی خۆشتان پێڕادەگەیەنین. ژمارەی ئەو تیرۆریستانەی لە تورکیادا ماون لە شاخەکان ٨٥ن. ئەگەر خودا بیکاتە نسیب لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا، واتە ١٠٠مین ساڵەی کۆمارەکەماندا، نەوەی داهاتوومان رزگار دەکەین لەم بەڵایە و بەبێ ئەوەی یەکێکیان بۆ جێبهێڵین هەمووی پاکدەکەینەوە''.
سولەیمان سۆیڵو باسی لەوە کرد کە دوێنێ لە وان گردبوونەوەیەکی جەماوەریی سازکراوە و ١١ هەزار کەس بەشدارییان تیادا کردووە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەوانەی بۆ گردبوونەوە جەماوەرییەکە هاتبوون هاواریان کردووە ''ئازادی بۆ سەلۆ'' و گوتی: ''ئەوە گردبوونەوە جەماوەرییەکانی جەهەپە بوو کە ئیمامئۆغڵو و هاوسەرەکەی ئیمامئۆغڵو بەشدارییان تیادا کرد. بەداخەوە ئەوانیش ئاماژەی سەرکەوتنی پەکەکەیان کردەوە. لە هەمان کاتدا ئاڵای هەدەپە و ئەو پارتەی هەدەپە دروستی کردووە شەکاندەوە. لە گۆڕەپانەکەدا تابلۆیەکمان بەدی کرد کە داوای ئازادی بۆ ئۆجەلان دەکرد''.
سولەیمان سۆیڵو باسی لەوە کرد کە ئۆپۆزسیۆن گرێبەستێکی کۆمەڵایەتیی واژووکردووە و گوتی: ''ئێستا لەبەردەمماندا واژوو لەسەر گرێبەستێکی کۆمەڵایەتیی دەکەن. دەڵێن 'زیندانییەکان ئازاد دەکرێن'. کێ زیندانییە؟ ئاپۆ و سەلۆ، ئازاد دەکرێن. دیسان لەگەڵ هەموو ئەمانەدا گرێبەستێکی کۆمەڵایەتیی لەبەردەمماندا واژوو دەکەن، گرێبەستێکی کۆمەڵایەتیی بۆ هەموومان، ئەگەر سەربکەون، دەڵێن 'ئێمە پێشنیازی ئەمانەمان کرد، سەرکەوتین، ئێمە ئەمانە ئەنجام دەدەین. شەش ساڵ بۆ شەش ساڵ و نیو بەرلە ئێستا، سەرکۆمارمان بانگی کردم و گوتی 'سولەیمان ئەم شارەوانییانەی رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی کە پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن لە ئەرکەکانیان دەربکە. من فەرمانت پێ دەکەم. ئەمانە لەسەر کار دەخەیت، چونکە ئەمانە منداڵی نۆ ساڵان لە ئامێزی دایکی دەڕفێنن و دەیبەن بۆ شاخ. ئێستا ئەگەر خودا ئیزنی لەسەر بێت لە ماوەی چوار رۆژدا دەیهێنین. منداڵێکی کەمئەندام، بە ناوی ئەوەی دەیبەن بۆ لای دایکی دەڕفێنن و دەیبەن بۆ شاخ. دوای ئەو منداڵە دەرفەتێکی بۆ هەڵکەوتووە و رایکردووە بۆ وڵاتێکی دیکە. ئێستا لەگەڵ ئەو وڵاتەدا قسەمان کردووە. ئەو منداڵە رادەستی دایک و باوکی دەکەینەوە''.
وەزیری ناوخۆی تورکیا باسی لەوە کرد کە پەکەکە رێکخراوێکی تیرۆریستییە کە هەموویان تێکەڵاوی یەک بوون و گوتی: ''ئێمە تەنیا بەرەنگاری پەکەکە نابینەوە، بەڵکو لەگەڵ رێکخراوە تیرۆریستییەکانیشدا بەرەنگاری ئەمریکاش دەبینەوە. ئێمە دەرک بەوە دەکەین. هەزاران جۆر کەرەستە دەنێرن، پارەیان بۆ دەنێرن و ورەیان پێ دەدەن''.