توركيا, پەروەردەیی

لە ناحیە ئەسەندەرەی هەکاری کتێبخانەیەکی سەردەمیانە کراوەتەوە کە ١٥ هەزار کتێب لە خۆدەگرێت

Ulaş Güven  | 25.09.2025 - نوێکردنەوە : 26.09.2025
لە ناحیە ئەسەندەرەی هەکاری کتێبخانەیەکی سەردەمیانە کراوەتەوە کە ١٥ هەزار کتێب لە خۆدەگرێت

Hakkari

هەکاری - AA

ئەو کتێبخانەیەی لە ناحیەی ئەسەندەرەی سەربە قەزای یوکسەکۆڤای پارێزگای هەکاری کراوەتەوە، هەم قوتابییانی بە کتێب ئاشنا دەکات، هەمیش لە ژینگەیەکی ئارامدا دەرفەتی خوێندنی وانەکانیان بۆ دەڕەخسێنێت.

بە پشتیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و، وەزارەتی وەرزش و لاوانی تورکیا، لەسەر ڕووبەری ٧٥٠ مەتر چوارگۆشە، کتێبخانەیەک لە ناحیەی ئەسەندەرەی هەکاری کراوەتەوە کە توانای لە خۆگرتنی ٢٥٠ قوتابی هەیە.

کتێبخانەی گشتیی ئەسەندەرە، کە لە دووی تەمووزدا لەلایەن وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزاری تورکیا، مەهمەت نووری ئێرسۆی کرایەوە، بە بوونی ١٥ هەزار کتێب، پێکهاتە سەردەمییەکەی، هۆڵەکانی خوێندن، شوێنی تایبەت بە بەکارهێنانی ئینتەرنێت و بەشی خزمەتگوزاری منداڵان، بووەتە یەکێک لە نایابترین ناوەندەکانی پەروەردەیی شارەکە.

ئەو قوتابییانەی لە ماڵەوە ژینگەیەکی لەبار و ئارامیان نییە بۆ خوێندن و کێشەی دەستڕاگەیشتن بە کتێبیان هەیە، بەهۆی ئەم کتێبخانەیەوە لەو کێشانە ڕزگاریان بووە.

سیما باران، کە یەکێکە لە قوتابییانی ناوچەکە، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لە گرنگیی کردنەوەی کتێبخانەکەی لە ناحیەکەیاندا کرد و، ڕایگەیاند: "لە ماڵەوە لەسەر دۆشەک وانەم دەخوێند. وەزارەتەکەمان کتێبخانەیەکی زۆر جوانی بۆ کردینەوە. بە ئاسانی دەتوانین دەستمان بگات بە هەموو کتێبێک. ژینگەیەکی خۆش و ئارام بۆ خوێندن دروست بووە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın