Orhan Sağlam,Sıraç Karadeniz,Berfin Sidar Aşit,Özkan Bilgin
17 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2026
وان - AA
لە وان، هەکاری و بەدلیس بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە، کێشەی هاتووچۆ دروست بووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی گەورەشارەوانی وان، بەهۆی بەفر و کڕێوەوە ڕێگای هاتووچۆی هەشت ناوچەی نیشتەجێبوون لە سەرانسەری شارەکە پەکیکەوتووە.
تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر بۆ کردنەوەی ڕێگا داخراوەکان لە کارەکانیان بەردەوامن.
لە قەزای گورپنار تەمێکی چڕ باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە، بەو هۆیەوە مەودای بینین دابەزیوە و، شۆفێران دووچاری کێشە بوون.
لە قەزای شەمزینانی سەر بە پارێزگای هەکاری، کارکردن بۆ کردنەوەی ڕێگای هاتووچۆ بۆ ناوچەی بنکە سەربازییەكان بەردەوامە کە بەهۆی بەفرەوە داخراون.
تیمەکانی ئیدارەی تایبەتی شارەکە، لەو ناوچەیەی کە بەفری زۆر باریوە لە هەندێک شوێندا سێ مەتری تێپەڕاندووە، دووچاری ناڕەحەتیی بوون.
دیمەنی کارەکانی ڕاماڵینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان بە درۆن تۆمار کرا.
لە پارێزگای بەدلیس بەهۆی بەفر و کڕێوەوە هاتووچۆ بۆ ناوچەیەکی نیشتەجێبوون پەکیکەوتووە و، تیمەکانی ئیدارەی تایبەتی شارەکە سەرقاڵی کردنەوەی ڕێگا داخراوەکانن.