Cüneyt Karadağ,Erbil Başay,Selen Valente Rasquinho
17 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2026
کییەل - AA
فەرماندەی هێزی دەریاوانی تورکیا جەنەڕاڵ ئەرجومەند تاتڵی ئوغڵو ڕایگەیاند کە هێزی دەریایی وڵاتەکەیان ئەرکێکی گرنگی لە مانۆڕی Steadfast Dart 2026ی ناتۆ لە ئەستۆ گرتووە.
لە میانی گەورەترین و بەرفراوانترین مانۆڕی سەربازیی ناتۆ بە ناوی Steadfast Dart 2026، فەرماندەی هێزەی دەریاوانی ناتۆ جەنەڕاڵ ئەرجومەند تاتڵی ئوغڵو لەناو ڕۆژنامەنووسان ئامادە بوو و قسەی بۆ میدیاکان کرد.
جەنەڕاڵ ئەرجومەند تاتڵی ئوغڵو گوتی: "١١ وڵات لە مانۆڕەکەدا بەشدارن. ئێمە وەک هێزەی دەریاوانی تورکیا بە کەشتی TCG Anadolu و کەشتی پشتیوانی دەریایی TCG Derya و یەکەمین کەشتی نیشتمانی جۆری TCG İstanbul و کەشتی TCG Oruçreis لە مانۆڕەکەدا بەشدارین".

گوتیشی، "لە مانۆڕەکەدا بۆ یەکەمجار کەڵکمان لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی TB3 وەرگرتووە و ئەوە خاڵێکی زۆر گرنگە. ئەوە ستراتیجی نوێی بەرگریی ناتۆیە و یەکەمین جارە بەکاری بهێنین".
فەرماندەی هێزی دەریاوانی تورکیا گوتیشی: "ئێمە نەک تەنیا لە دەریای باڵتیک بەڵکو لە ناوچە ئاوییەکانی سەرانسەری جیهاندا بوونمان هەیە، هێزەی دەریاوانی تورکیا سەرقاڵی بەڕێوەبردنی مانۆڕی سەربازیی خۆیەتی و گرووپێکی تایبەتی هێزەکانمان لە دەریاکانی سۆماڵ و زەریای هیند، سەرقاڵی ئەرکی خۆیان. کەشتییەکانی ئێمە لە کەنداوی بەسرە، ڕۆژئاوای لوبنان و باکووری ئەفریقاش چالاکییان هەیە هاوکات ئێمە لەگەڵ ئیتاڵییەکانش سەرقاڵی بەڕێوەبردنی مانۆڕێکین".
جەنەڕاڵ ئەرجومەند تاتڵی ئوغڵو ئاماژەی بە گرنگی جیۆپۆلێتیکی تورکیا دا کە لە سێ لایەنەوە بە دەریا بەستراوەتەوە و گوتی "ئەوە پێویست دەکات کە هێزێکی دەریاوانی بەهێزمان هەبێت".
