Ali Kemal Akan,Zeynep Duyar
03 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2023
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی بەشداریکردن لە رێوڕەسمی رادەستکردنی ژمارەیەک فڕۆکە و هێلیکۆپتەری کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان، دامەزراوەی سەرۆکایەتی فەرمانگەی فڕۆکەوانیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دارستانەکانی تورکیا بەسەر کردەوە و لەلایەن وەزیری کشتوکاڵ و دارستانەکان، واحید کیریشچی-یەوە زانیاری پێ درا لەبارەی فڕۆکەیەکی T70، چوار فڕۆکەی Air Tractor ئاگرکوژێنەوە و فڕۆکەیەکی چاودێریی بە فڕۆکەوان.

ئەردۆغان ناوی لە فڕۆکە چاودێرییە بە فڕۆکەوانەکە نا ئۆتاغ و ناویشی لە فڕۆکە T70 کە لەلایەن فەرمانگەی پیشەسازیی فڕۆکەوانیی و بۆشایی ئاسمانیی/تورکیاوە بەرهەم هێندراوە نا نەفەس و واژووی لەسەرکردن.

دواتر ئەردۆغان وێنەی لەگەڵ کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا گرت.
هەریەک لە سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتون و بەڕێوەبەری گشتیی دارستانەکانی تورکیا، بەکر کاراجابەی ئامادەی رێوڕەسمەکە بوون.
