لە فیستیڤاڵی تێکنۆفێستدا قوتابیان بۆ یەکەمجار سواری هێلیکۆپتەر بوون

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
لە میانی بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵی تێکنۆفێست و لە چوارچێوەی پڕۆژەی "با منداڵێک بێت و دەست لە فڕۆکەیەک بدات"دا، قوتابیە منداڵەکان بۆ یەکەمجار لە ژیانیاندا سواری هێلیکۆپتەر بوون.
تێکنۆفێست ئیستانبوڵ، کە گەورەترین فیستیڤاڵی فڕۆکەوانیی و بۆشایی ئاسمان و تەکنەلۆجیایە لە جیهاندا و، بە سەرۆکایەتی وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆجیا و وەقفی تیمی تەکنەلۆجیای تورکیا (T3 Vakfı) بەڕێوەدەچێت و، ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبەشی پەیوەندییە جیهانییەکانێتی، لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ بەردەوامە لە میوانداری کردنی هاووڵاتیان.
لە چوارچێوەی فیستیڤاڵەکەدا، قوتابیانی منداڵ لە سایەی ئەو پڕۆژەی بەڕێوەدەچێت دەرفەتی ئەوەیان بۆ ڕەخسا بۆ یەکەمجار لە ژیانیاندا سواری هێلیکۆپتەر ببن، کە بە یادی دامەزرێنەری بایکار، ئۆزدەمیر بایراکتار دەستیپێکردووە.
لە فیستیڤاڵەکەدا و لە چوارچێوەی پڕۆژەی "با منداڵێک بێت و دەست لە فڕۆکەیەک بدات" کە بۆ یادی ئۆزدەمیر بایراکتار دەستیپێکردووە، قوتابیانی منداڵ بۆ یەکەمجار سواری هێلیکۆپتەر بوون.
سکرتێری گشتیی تێکنۆفێست، محەمەد سایماز باسی لەوە کرد ئەو پڕۆژەیان بۆ یادی خوالێخۆشبوو بایراکتار دەستپێکردووە کە لە ساڵی ٢٠٢١دا کۆچی دوایی کردووە و، گوتی: "لەو ڕۆژەوە خوشک و برا گەنج و منداڵەکانمان بۆ ناوچەکانی تێکنۆفێست دەگوازینەوە. تا ئێستا لەو بوارەدا میوانداری زیاتر لە ٢٠٠ هەزار نەوەی گەنجمان کردووە، پشتیوان بەخودا لە داهاتووشدا بەردەوام دەبین لە گواستنەوەیان".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن