Enes Kaplan
28 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2021
عەشقاباد - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''کلیلی چارەسەرە لە بابەتی قوبرس، دانانە بە یەکسانی سەروەریی و پێگەی نێودەوڵەتیی تورکەکانی قوبرس''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی پانزەهەمین لووتکەی رێکخراوی هاریکاریی ئابووریی کە لە هۆتێل کاراکوم لە عەشقاباد-ی پایتەختی تورکمانستان بەڕەوەچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سڵاوکردن لە هەموو بەشداربووان دەستی بە گوتارەکەی کرد و خۆشحاڵی خۆی نیشان دا بە کۆبوونەوەیان بەبۆنەی لووتکەکەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سوپاسی سەرۆکی تورکمانستان، قوربانگولی بێردیموھادۆو کرد بۆ میوانپەروەری و ئاماژەی بەوە کرد کە وەک تورکیا سەرۆکایەتی قۆناغی لووتکەکە رادەست دەکەن و هیوای سەرکەوتنی بۆ تورکمانستان خواست وەک سەرۆکی نوێ.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان هیوای خواست لووتکەکە ببێتە مایەی خێر بۆ وڵاتان و ناوچەکە و پیرۆزبایی سییەمین ساڵیادی سەربەخۆیی ئازەربایجان، کازاخستان، قرغیزستان، ئۆزبەکستان و تاجیکستان کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە بابەتی قوبرس، رایگەیاند ''کلیلی چارەسەرە لە بابەتی قوبرس، دانانە بە یەکسانی سەروەریی و پێگەی نێودەوڵەتیی تورکەکانی قوبرس''.
گوتیشی: ''دەمەوێت هەموو وڵاتانی دۆست و برا، دیدی چارەسەریی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور، بەبێ پێشەینە بڕیار، هەڵبسەنگێنن''.
سەرکۆماری تورکیا سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان، رایگەیاند ''هاریکاری هەرێمیی و نێودەوڵەتیی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا زۆر گرنگە. بەبێ جیاکاری لەنێوان رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا بەرەنگاریەکانمان درێژەی هەیە''.
گوتیشی: ''هەرکاتێک ناوچەکەمان لە رێکخراوە تیرۆریستییە خوێنڕێژەکانی وەک پەکەکە، یەپەگە، فەتۆ و داعش پاککرایەوە ئارامی، سەقامگیری و گەشەپێدانی ئابووریی تاودەسێنێت''.