Murat Kaya,Mohammed Baqi Hussein
20 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
بەرێوبەری پێشووی وەقفی'Raindrop'ی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ مەهمەت ساڵح گۆزەگیر، كه به‌تۆمه‌تی هاندانی منداڵان بۆ له‌شفرۆشی و هه‌وڵی ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر منداڵان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه دیپۆرتكراوه‌ته‌وه، به‌تۆمه‌تی "دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوی تیرۆرستیی چه‌كدار" دەستگیر کرا.
گۆزه‌گیر دوای ئه‌وه‌ی 15ی تشرینی دووه‌م له ئه‌مریكا دادگایی كرا و دیپۆرتكرایه‌وه، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی تاوانی تیرۆر و رێكخراوه‌یی داواكاری گشتیی ئیستانبوڵه‌وه گوته‌یان لێوه‌رگیرا.
دوای وه‌رگرتنی گوته‌ی گۆزه‌گیر، ناوبراو برایه به‌رده‌م دادكای ئێشكگر و به‌تۆمه‌تی دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنی رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كدار ده‌ستگیركرا.
له‌و نووسراوه‌ی كه ناوبراوی پێ براوه‌ته به‌رده‌م داواكاری گشتی، ئاماژه به‌وه دراوه گۆزه‌گیر ساڵی 2014 به‌ڕێوه‌به‌ری وەقفی'Raindrop'ی فه‌تۆ بووه له هۆستنی ئه‌مریكا.