Mehmet Tosun
22 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2021
ئیزمیر- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له‌كاتێكدا ئه‌و وڵاتانه‌ی كه توانای ماددییان چه‌ند هێنده‌ی ئێمه‌یه، په‌نابه‌ران له كه‌مپه زۆره‌ملێكاندا كۆده‌كه‌نه‌وه، ئێمه خوانی خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌و مرۆڤانه‌دا به‌شكردووه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی "كۆچ: پێشبینییه‌كانی ٢٠ ساڵی ئاینده" كه له‌لایه‌ن زانكۆی دۆكوز ئهیلوول له ناوه‌ندی كولتووری سابانجی سازكرابوو، گوتارێكی پێشكرشكرد.
دوای سڵاوكردن له ئاماده‌بووان، ئه‌ردۆغان هیوای خواست كۆنفرانسه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌بچێت.
له میانی گوتاره‌كه‌یدا سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی كۆچبه‌ران و هه‌ڵوێستی مرۆڤایه‌تی له‌به‌رامبه‌ریان رایگه‌یاند: "مرۆڤایه‌تی نه‌ك ته‌نها له ده‌ریای سپی، له ئیجه و له مه‌ریج-یش له وانه‌كانیاندا ده‌رنه‌چوون".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و چه‌ند سه‌د په‌نابه‌ره‌ی كه وه‌ریان گرتوون وه‌ك كاڵای ریكلام به‌كارده‌هێنن، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م قه‌یرانه‌دا كه په‌یوه‌سته به ژیانی مرۆڤ، به‌رپرسیارێتی ناگرنه ئه‌ستۆ".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئه‌مریكاش له‌باره‌ی په‌نابه‌ران، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌مانه خه‌مێكی هاوشێوه‌ی خاوه‌ندارێتییكردن له په‌نابه‌رانیان نییه، خه‌مه‌كه‌یان جیاوازه. ئه‌مانه هێشتا له‌گه‌ڵ تیرۆر و تیرۆریستاندان".
هه‌روه‌ها گوتی: "تا ئه‌و كاته‌ی كه دۆسته‌كان دۆستایه‌تی په‌یڕه‌و بكه‌ن، ده‌رگای دڵمان كراوه‌یه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یكه‌ن، تا ئه‌مڕۆ چیمان كردووه، بۆ له‌مه‌ودواش ئه‌وه ده‌كه‌ین".
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له پرسی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران به‌راورد به وڵاتانی دیكه رایگه‌یاند: "له‌كاتێكدا ئه‌و وڵاتانه‌ی كه توانای ماددییان چه‌ند هێنده‌ی ئێمه‌یه، په‌نابه‌ران له كه‌مپه زۆره‌ملێكاندا كۆده‌كه‌نه‌وه، ئێمه خوانی خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌و مرۆڤانه‌دا به‌شكردووه".
گوتیشی: "ئه‌و رووداوانه‌ی كه په‌یوه‌ست به سووریا روویاندا، ئه‌وه‌یان نیشانی ئێمه دا كه به‌رزكردنه‌وه‌ی دیواره‌كان، ته‌لبه‌ندكردنی سنووره‌كان به ته‌لی دڕكاوی، نوقمكردنی به‌له‌می په‌نابه‌ران، رێگه‌چاره نیین".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "هاندانی مرۆڤه به‌تواناكان بۆ كۆچكردن كه وڵاتانی كه‌م پێشكه‌وتوو به توانایه‌كی سنوردار پێیان گه‌یاندوون و وه‌رگرتنیان، و داخستنی ده‌رگاكان له‌سه‌ر لێقه‌وماوان، هه‌ڵوێستێكی ئه‌خلاقی نییه".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌خنه‌ی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گرت له‌باره‌ی پرسی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران و هاوكارییكردنیان و رایگه‌یاند: "له‌كاتێكدا كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ ١٠٠ هه‌زار په‌نابه‌ر، سێ ملیار یۆرۆ هاوكاریی داوه به یۆنان، سه‌باره‌ت به چوار ملیۆن په‌نابه‌ر له توركیا، به‌رپرسیارێتیی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دواتر هاته سه‌ر باسی تیرۆر و رایگه‌یاند: "چۆن بێ ئه‌وه‌ی ته‌ماشای هیچ كه‌سێكمان كردبێت، لانه‌كانی تیرۆرمان له‌ناوبردووه، به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر بێت و هێرشه‌كان به‌رده‌وام بن، ئه‌وا له هاویشتنی هه‌نگاو بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی دیكه‌ش ناسڵه‌مینه‌وه".