Mümin Altaş
14 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2021
ئەنقەرە- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "هەموو ئەو خاوەن پیشانەی کە لەم وڵاتەدا، کاری بەرهەمهێنان و هەناردەکردنیان کردووە و هەلی کاریان بۆ هاووڵاتییانمان رەخساندووە، رێزیان لەسەر سەرمانە".
ئەردۆغان، لە میانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی کردنەوەی لقێکی نوێی کارگەی شوشەی "شیشەجام پۆڵاتلی" گوتەیەکی پێشکەش کرد و باسی لەوە کرد کە لە ساڵی ١٩٣٥ەوە تا ئێستا کارگەی شیشەجام یەکێکە لە باشترین براندەکانی تورکیا بۆ بەرهەمهێنانی شوشەی جام.
سەرکۆماری تورکیا، ستایشی سەرجەم پیشەوەرانیشی کرد و رایگەیاند: "هەموو ئەو خاوەن پیشانەی کە لەم وڵاتەدا، کاری بەرهەمهێنان و هەناردەکردنیان کردووە و هەلی کاریان بۆ هاووڵاتییانمان رەخساندووە، رێزیان لەسەر سەرمانە".
ئەردۆغان بەڵێنی ئەوەشی دووپات کردەوە کە بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردنی ئەو وەبەرهێنەرانەی کە باوەڕیان بە تواناکانی تورکیا و ئابوورییەکەی هەیە.
سەرکۆماری تورکیا، لە وەڵامی ئەو رەخنانەشی کە لە کەرتی پیشەسازی دەگیرێن، گوتی: "هەندێک کەس بەردەوام دەڵێن 'لە تورکیا کارگە نییە' کە بەم گوتەیەیان بێڕێزی بە ئێمە و بە پیشەوەران دەکەن".