Faruk Küçük
14 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2021
شرنه‌خ – AA
كرێكارێك كه له كانێکی خه‌ڵووز له شرنه‌خ كاری ده‌كرد، دوای ئه‌وه‌ی كرێی كاره‌كه‌ی وه‌رناگرێت به ده‌می زه‌وی ههڵكهنەر (حه‌فاره)، زیانی به بۆكسی پێنج بارهه‌ڵگر گه‌یاند.
به‌پێی ده‌نگۆكان، هاكان م. كه شوفێری حهفارهیهكه له كانێكی خه‌ڵووز له قه‌دپاڵی چیای جودی، داوای كرێی كاری خۆی له مامی كردووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی حه‌قده‌ستی خۆی نه‌دراوه‌تێ، هاكان له مامی تووڕه‌بووه و به حه‌فاره زیانی زۆری به بۆكسی پێنج بارهه‌ڵگر گه‌یاندووه كه له كانه خه‌ڵووزه‌كه له نزیك یه‌ك بوون.
به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی كرێكاره‌كانه‌وه، تواندرا هاكان رابگیرێت.
گرته‌كانی رووداوه‌كه به مۆبایلی كرێكارێك تۆمار كراوه.