گوتاری ئه‌ردۆغان لە پرۆگرامى ١٠٠ هەزار ئەندامى نوێى ئاك پارتى لە ئيستانبوڵ
سەركۆمارى توركيا و سەرۆكى گشتيى ئاك پارتى، رەجەب تەيب ئەردۆغان: "بە شێوەيەكى پڕ بەرەكەت ئەنجامى ئەو كارەمان دەبينين كە بە دروشمى 'ژمارەى ئەندامانمان زياد دەكەین، خێزانمان گەوره دەبێت' بەڕێوەمان بردووە".
Istanbul
ئيستانبوڵ - AA
سەركۆمارى توركيا و سەرۆكى گشتيى ئاك پارتى، رەجەب تەيب ئەردۆغان، رایگه‌یاند: "بە شێوەيەكى پڕ بەرەكەت ئەنجامى ئەو كارەمان دەبينين كە بە دروشمى 'ژمارەى ئەندامانمان زياد دەكەین، خێزانمان گەوره دەبێت' بەڕێوەمان بردووە".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، لە ميانى بەشداريكردنى لە پرۆگرامى ١٠٠ هەزار ئەندامى نوێى ئاك پارتى لە ئيستانبوڵ كە لە ناوەندى هاليچ بۆ كۆنگره‌كان بەڕێوەچوو، گوتارێكى پێشكەشكرد.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له‌رێگه‌ی ناوی نوێ، ده‌موچاوی نوێ، ئه‌و كه‌سه نوێیانه‌ی كه خزمه‌ت ده‌كه‌ن، رێكخستنه‌كانمان پته‌و ده‌كه‌ین، ته‌نانه‌ت تاكه كه‌سێك كه هاودڵه له‌گه‌ڵمان، له ده‌ره‌وه جێیناهێڵین".
گوتيشى: "نه‌ك ته‌نها له‌ڕووی ژماره‌ی ئه‌ندامانه‌وه، به‌ڵكو هاوكات له‌ڕووی توانای نوێنه‌رایه‌تییكردنیشه‌وه، به جیاوازییه‌كی زۆر پارتی یه‌كه‌مین".
سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ده‌ست بۆ هه‌موو ئه‌وانه درێژ ده‌كه‌ن كه ده‌ڵێن سه‌ره‌تا گه‌ل و سه‌ره‌تا نیشتمان و ته‌وه‌ری كاریان توركیایه و رایگه‌یاند: "پەيوەندييمان لەگەڵ سەرجەم ئەو هاوڕێيانەمان كە ره‌نجیان بۆ پارتەكەمان داوە، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هاوڕێبازه‌كانماندا پتەو دەكەين".
دواتر ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، ئاماژەى بە بەرنگاربوونەوەكانى توركياى كرد و رایگه‌یاند: "وەكو توركيا هاوكات لە زياتر لە بەرەيەكدا بەرەنگاربوونەوەيەكى سەخت دەكەين، لە ناوەوەى وڵات، لەوديو سنوور و لەوديوى ئەوديوى سنوور".
گوتيشى: "ئه‌وانه‌ی كه له رێگه‌ی تیرۆر، فشار و بكوژی ئابوورییه‌وه وڵاته‌كه‌مان به ئامانج ده‌گرن، ئامانجیان ئه‌وه‌یه ئێمه ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵوێستی شه‌رافه‌تمه‌ندانه و مكوڕمان ببین".
پاشان ئەردۆغان ئاماژەى بە جياوازیى بیروڕا كرد لەنێو ریزه‌كانی ئاك پارتى و رایگه‌یاند: "هەموو ئەوانەى كە لە تيرۆر و توندوتيژیى بەدوورن هەرچەند جياواز بن با ببن، هەموو بۆچوونێك لە ژێر بنمیچی ئاك پارتى جێگه‌ى دەبێتەوە".
گوتيشى: "به قۆناغێكی ئه‌وتۆدا تێده‌په‌ڕین كه ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی درووست بهاوێژین، ئه‌وا ده‌روازه‌كانی قۆناغێكی نوێ به‌ڕووی وڵاته‌كه‌ماندا ده‌كرێته‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا رایگه‌یاند: "له‌و خاڵه‌ی كه ئه‌مڕۆ پێی گه‌یشتووین، چاره‌نووسی ئاك پارتی و چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌مان یه‌كانگیر بوون".
دواتر ئەردۆغان رووى دەمى ئاراستەى ماكرۆن كرد و گوتی: "ماكرۆن تۆ خۆت كاتى كەمت ماوە. دەڕۆيت. من پێش چەند ساڵێك چیم بە تۆ گوتبوو؟ لە پەيوەندييەكى تەلەفۆنیيماندا، گوتبووم، سەيركە هیچ زانيارى مێژووييت نييە، پێم وتی سه‌ره‌تا فێرى مێژوو ببە و وانەى مێژوو بە توركيا مەدە. ئێمە ئێوە لە جەزائيرەوە دەناسين. ئێوە بوون يەك مليۆن جەزائيريتان كوشت، ئێوە ٨٠٠ هەزار روانداييتان كوشت. ئێمە ئێوە لە ليبياوە دەناسين. سەدان هەزار ليبيتان كوشت".