Mehmet Tosun
27 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2019
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، گواستنەوەی بەشی دووەمی سیستمی بەرگریی مووشەکی S-400 بۆ تورکیا دەستیپێکردووە و یەکەم فڕۆکە لە میورتەد نیشتووەتەوە.
بەپێی راگەیەندراویکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەوە بەبیرھێنراوەتەوە کە رێککەوتنی دەستەبەرکردنی سیستمی بەرگریی مووشەکی S-400، بۆ وەڵامدانەوەی پێویستی تورکیا لە بەرگریی ئاسمانیدا لە رێککەوتی ١١ی نیسانی ٢٠١٧ واژوو کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەدا گواستنەوەی بەشی یەکەمی سیستەمەکە لە ١٢-٢٥ی تەمووز کۆتایی پێ ھاتبوو.
راشیگەیاندووە "گواستنەوەی بەشی دووەمی سیستمی بەرگریی مووشەکی S-400 بۆ تورکیا دەستیپێکردووە و یەکەم فڕۆکە لە بنکەی میورتەد نیشتووەتەوە. گواستنەوەی ئەو کەلوپەلانە نزیکەی یەک مانگ دەخایەنێت".