ئەنقەرە
بە پێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە دیپلۆماسییەكانەوە بەدەست گەیشتوونە ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە لەسەر داوای وەزیری دەرەوەی ئەمریكا جۆن كێری ئەنجام دراوە و تێدا باس لە رەوش و پێشهاتەكانی سوریا خراونەتە بەرباس و لەبارەی هەماهەنگی وتێكۆشانی هاوبەش لە بەرامبەر مەترسییەكانی ناوچەكەدا هەردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كردووە و هەر دوولا باسیان لە پرسی قوبرس و دانووستانەكانی نێوان هەر دوولایەنی قوبرسی گفتوگۆیان لەسەر كراوە.
لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا چاوشئۆغڵو جەختی لەوە كردووەتەوە كە توركیا پشتگیری لە دانووستانەكانی نێوان هەر دوولایەنی قوبرس دەكا و پشتگیری لە چارەسەرییەكی سیاسی و یەكسان بۆ پرسی قوبرس دەكا و بۆ ئەو مەبەستە پێویستە بەرپرسانی هەر دوو بەشی قوبرس پابەندی راگەیەنراوی 11ی شوباتی 2014 بن.