توركيا

کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی F-16 لە باڵكئه‌سیر، شەهیدبوونی فڕۆکەوانێکی لێكه‌وته‌وه‌

Miraç Kaya  | 25.02.2026 - نوێکردنەوە : 25.02.2026
کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی F-16 لە باڵكئه‌سیر، شەهیدبوونی فڕۆکەوانێکی لێكه‌وته‌وه‌

Balikesir

باڵكئه‌سیر - AA

پارێزگاری باڵكئه‌سیر، ئیسماعیل ئۆستائۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی جۆری F-16ی سەر بە فەرماندەیی نۆهەمین بنکەی سەرەکی جێت، فڕۆکەوانێک شەهید بووە.

له‌و باره‌یه‌وه‌، ئۆستائۆغڵو لە ڕاگەیاندراوێکدا باسی له‌وه‌ کرد کە فڕۆکەیەکی جۆری F-16ی سەر بە فەرماندەیی نۆیەمین بنکەی سەرەکیی جێت لە کاتی ئەرکدا کەوتووەتە خوارەوە.

گوتیشی: "فڕۆکەوانێکمان شەهید بووە. داوای لێخۆشبوون له‌ خودا بۆ شەهیدەکەمان و سەرەخۆشی لە کەسوکاری و گەلە ئازیزەکەمان دەکەم".

ئۆستائۆغڵو سه‌ردانی شوێنی ڕووداوەکەی كرد لە ناوچەی نایپلی لەسەر ڕێگای سەرەکی ئیزمیر-ئیستانبوڵ.

هه‌روه‌ها ئۆستائۆغڵو زانیاری لە بەرپرسانی ناوچەکە وەرگرت و، له‌ لێدوانێكیشیدا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ فڕۆكه‌كه‌ دوای ماوەیەکی کورت له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی کەوتووەتە خوارەوە.

لەلایەکی دیکەوە، به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه‌ ڕێگای سەرەکی ئیزمیر-ئیستانبوڵ بەڕووی هاتوچۆدا داخرا.

هاوكات تیمەکان لە ناوچەکە بەردەوامن لەسه‌ر کارەکانیان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın