Faruk Küçük,
24 ئاب 2022•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2022
شرنەخ – AA
کەسێک لە شاری ئیدیل سەربە پارێزگای شرنەخ لە کاتی خەوتنیاندا، هاوسەر و سێ کچی خۆی بە تفەنگ کوشت.
بەپێی زانیارییەکان لە شەقامی بۆتاش لە گەڕەکی یەنی، حەسەن ک. لە شەودا، کاتێک لەیلای هاوسەری و دەریا (١٧ ساڵ)، مەلەک (١٦ ساڵ) و شەریفە (١٣ ساڵ) لە خەودابوون بە تفەنگ تەقەی لێ کردوون.
دواتر حەسەن ک. بە تفەنگەوە چووە بنکەی پۆلیس و ئاگاداری کردنەوە لەوەی هاوسەر و منداڵەکانی خۆی کوشتووە.
تیمە پەیوەندیدارەکان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران و دەرکەوت حەسەن ک. هاوسەرەکەی و سێ کچەکەی خۆی کوشتووە.
بە مەبەستی ئەنجامدانی توێکاری تەرمەکان رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی شرنەخ کراون.
راییکردنی کاروبارەکانی حەسەن ک. کە دەستگیر کراوە لە ئاسایش بەردەوامە.