Zana Natık Kerem
12 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2018
بەغدا ــ AA
وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند کە لە میانی ھەڵمەتێکی کیۆماڵکردن کە ھێزە عێراقییەکان لە سنووری پارێزگای کەرکووک ئەنجامیاندا، چوار تیرۆریست دەستگیرکران.
لە گەیەنراوێکدا، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان سەربە وەزارەتی بەرگری عێراق، عەمید یەحیا رەسول رایگەیاندووە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ بە ئامانجی گەڕان بە دوای داواکراوان و پتەوترکردنی ئاسایش و سەقامگیری، ھەڵمەتێکی کێۆماڵکردنیان لە گوندەکانی قەرە تەپە، کساحییە، سابونچی، ئیدریس خەباز، ئیدریس سوڵتان، خراپە رووت، تویلعە، ملح، تەبع، جەراخ، رەمل، دۆڵی شەک، دۆڵی باجون کە دەکەونە سنووری پارێزگای کەرکووک ئەنجامدا.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.