Özcan Yıldırım,Muhammet Ali Kemal
12 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2018
ئەسکیشەهیر - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەبارەت بە کۆبوونەوە جەماوەرییەکەی دوێنێی کاندیدی جەهەپە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار موحەڕەم ئینجە رایگەیاند: "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له هه‌واڵگریم وه‌رگرتووه، نزیكه‌ی هه‌موو به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه ئه‌ندام و لایه‌نگری هه‌ده‌په بوون".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەشی هاووڵاتییان کە لە کۆبوونەوەی جەماوەریی پارتەکەی لە گۆڕەپانی ویلایەت لە ئەسکیشەهیر کۆببوونەوە، کرد.
ئەردۆغان وەبیریهێنایەوە کە ئەسکیشەهیر لە ٢٠١٣دا پایته‌ختی پەروەردە لە جیهانی توركی بووە و رایگەیاند: "ئەسكیشەهیر وه‌ك پایته‌ختی پەروەردە لە جیهانی توركی بۆ ساڵی 2019 راده‌گه‌یه‌نین. پێمان وایە کە نازناوێکی لەو چەشنە شایەنی ئەسکیشەهیرە، کە خاوەنی باشترین ژێرخانی بواری پەروەردە و فێرکردنن لە وڵاتەکەماندا هەر لە زانکۆکانییەوە بگرە تا دەگاتە و سەرجەم دامەزراوەکانی لە خوێندنی سەرەتاییەوە تا ئامادەیی. ئەو خوێندکارانەی لە تەواوی جیهانی تورکییەوە دێنە ئێرە و ئەوانەی کە لێرەوە دەچنە جیهانی تورکی، ئەوانەن کە داهاتووی جوگرافیاکەمان بنیات دەنێن".
سەرکۆماری تورکیا باسی لەوەکرد کە دەیانەوێت تورکیا بکەنە خاوەنی یەکێک لە گەورەترین دە ئابووریی جیهان و رایگەیاند:
"ئەو کارەی کە جێبەجێمان کردووە ئەوەیە کە لەماوەی ١٦ ساڵی رابردوودا وڵاتەکەمان سێ هێندە و نیو گەشەپێداوە. کە لە قۆناغی داهاتوودا تورکیامان دوو هێندەی دیکە گەشەپێدا، پشتیوان بەخوا دەگەینە ئەو ئامانجەی کە وڵاتەکەمان بخەینە ریزی ١٠ ئابووریی یەکەمی جیهانەوە. تەماشاکەن چی بوو، گەشەکردن بۆ چارەکی یەکەم راگەیەنرا. تورکیا دووەمە لەسەر ئاستی جیهان لەدوای هندستان بە ٧،٤. ئەمە بۆ گەنجەکان روونبکەنەوە، کاک کەمال تێناگا، کاک موحەڕەم تێناگا. بە دوکاندار و پیشەوەرەکان دەڵێت ئایا لەو ٧،٤ە هیچ چووەتە گیرفانی ئێوەوە. کابرا لە پێناسەی گەشەکردن تێنەگەیشتووە. ئەو هەموو زەمالەیە دەدەین، ئەو هەموو وەبەرهێنانە دەکەین، ئەمانە بەچی دەکەین. هێڵی شەمەندەفەری خێرایی باڵا بەچی درووست دەکرێت".
تیشکی خستەسەر ئەوەش کە لە ساڵی ٢٠٢٠ یان ٢٠٢١دا دەست بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلی خۆماڵی دەکەن و گوتی: "ئەم ئۆتۆمبیلانە گاز یان بەنزین نابن کەمال بەگ، موحەڕەم بەگ. ئەمانە کارەبایین و بە کارەبا کاردەکەن. له 146 پرۆژهماندا كه ته‌نها یه‌كێكیان شوێنی خوێندنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی گه‌له، گرتوویانه به كێكه‌كه‌ی ناویه‌وه و به‌دوایدا ده‌چن. خۆی كێكی راسته‌قینه به‌وانه ده‌گوترێت".
ئه‌ردۆغان سەبارەت بە کۆبوونەوە جەماوەرییەکەی دوێنێی کاندیدی جەهەپە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار موحەڕەم ئینجە رایگەیاند: "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له هه‌واڵگریم وه‌رگرتووه، نزیكه‌ی هه‌موو به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه ئه‌ندام و لایه‌نگری هه‌ده‌په بوون".