Abdullah Shukur
27 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی جەختی لە پێداگری تورکیا لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردووەتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی وەزیرانی تورکیا وەرگیراون، لە کۆبوونەوەکەی بارزانی و یڵدرم، تاوتوێی پرسەکانی ئەمنی، ئابووری و پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باسی بەرەنگاربوونەوە لە دژی تیرۆريش کراوەتەوە.
ھاوکات بینالی یڵدرم لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی جەختی لە پێداگری تورکیا لە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردووەتەوە. لە پاڵ ئەمەش تاوتوێی ھاوێشتنی ھەنگاوی زیاتر لەمەڕ پرسی بەرەنگاربوونەوەی ھاوبەش دژی تیرۆر کراوەتەوە.