Rewa Mahmut Hasan
25 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2016
كۆبوونەوەی ئەمنی لە تورکیا بەسەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران ئەحمەد داودئۆغڵو دەستیپێکرد.
کۆبوونەوەکە سەعات ١٢ی نیوەڕۆ لە کۆشکی چانکایا دەستیپێکرد و هەریەک لە سەرۆک ئەرکانی تورکیا هولوسی ئاکار، یاریدەدەرانی سەرۆکوەزیران نومان کورتوڵموش، لوتفی ئەلڤان، یاڵچن ئاکدۆغان، وەزیری داد بەکربۆزداغ، وەزیری ناوخۆ ئەفکان ئاڵا، وەزیری بەرگری عیسمەت یڵماز، سەرۆکی هێزەکانی جەندرمە گالیپ مەندی و چەند کەسایەتییەکی تری سەربازیی و سیاسی بەشدارن.