Abdullah Shukur
26 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2016
باکو- AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بەمەبەستی بەشداری لە حەوتەمین کۆڕبەندی جیھانی ھاوپەیمانی شارستانیەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیشتە ئازەربایجان و لەگەڵ سەرکۆماری ئەو وڵاتە ئیلھام عەلییەڤ کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە لە کۆشکی سەرۆکایەتی زاگوڵبا ئەنجام درا و تاوتوێی گرنگی پەیوەندی ھاوبەشی ستراتیژی و دۆستایەتی تورکیا و ئازەربایجان کرایەوە.
ھاوکات لە کۆبوونەوەکەی ئەردۆغان و عەلییەڤ باس لە حەوتەمین کۆڕبەندی جیھانی ھاوپەیمانی شارستانیەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە.
ھەروەھا ھەردوو سەرکۆماری ئازەربایجان و تورکیا بابەتی بارگرژییەکانی قەرەباغیان تاوتوێ کرد.
لە دوای کۆبوونەوەکەش عەلییەڤ خوانێکی پێشکەش بە ئەردۆغان کرد.