Duygu Yener
26 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتیی جەھەپە، کەماڵ کڵچدارئۆغڵو رایگەیاند "رێکخراوی ئاشتیی و ھاریکاری خۆرھەڵاتی ناوەڕاست دادەمەزرێنین. دامەزرێنەرانی ئەو رێکخراوە لە تورکیا، ئێران، عێراق و سووریا دەبێت. ئەو چوار دەوڵەتە لە ئاشتیدا دەژین".
ھەوەھا سەرۆکی گشتیی جەھەپە، گوتی: "ئەنجوومەنی خوێندنی باڵا کە دامەزراوەیەکی کودەتایە لادەبەین و، لە جێگەکەی 'ئەنجوومەنی ھەماھەنگی و پلاندانانی خوێندنی باڵا' دادەمەزرێنین".
کەمال کڵچداوئۆغڵو گوتیشی: " لە ھەموو گەڕەکەکان فەرمانگەی تەندروستی دەکەینەوە. پەروەردەی سەرەتایی لە کاتی خۆی ئەنجام دەدەین".
سەرۆکی گشتی جەھەپە ئاشکرایشی کرد: "کەمترین موچەکە دەکەینە دوو ھەزار و ٢٠٠ لیرە. کەمترین موچەی خانەنشینیش دەکەینە یەک ھەزار و ٥٠٠ لیرە".