دیاربەکر.. سفره‌ی برایه‌تی لە سیلڤان
- له شارۆچكه‌ی سیلڤان سه‌ربه پارێزگای دیاربه‌كر، سفره‌ی برایه‌تی به‌به‌شداریی دوو هه‌زار كه‌س رێكخرا.
Diyarbakir
دیاربه‌كر - AA
له شارۆچكه‌ی سیلڤان سه‌ربه پارێزگای دیاربه‌كر، سفره‌ی برایه‌تی به‌به‌شداریی دوو هه‌زار كه‌س رێكخرا.
به‌هاوكاریی شاره‌وانی گه‌بزه، شاره‌وانی سیلڤان هه‌ستا به رێكخستنی خوانێكی به‌ربانگ له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی.
قایمقام و سه‌رۆكی شاره‌وانیی سیلڤان، ئاده‌م چه‌لیک له گوتەیەکدا كه له‌وێدا پێشكه‌شیكرد گوتی: "سوپاس به‌شداریتان له‌م سفره‌ی برایه‌تییه‌دا كه شاره‌وانیی گه‌بزه و شاره‌وانیی سیلڤان ئاماده‌یكردووه. زۆر سوپاسی هه‌مووتان ده‌كه‌م كه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دان".
هەر لەو ئێوارە خوانەدا سه‌رۆكی شاره‌وانیی گه‌بزه، عه‌دنان كۆشكه‌ر گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد.
كۆشكه‌ر گوتی "ئه‌مه سفره‌ی دۆستایه‌تی و برایه‌تییه، سفره‌ی هه‌ژاران نییه. خۆشبه‌ختییه‌كی گه‌وره‌یه له‌م مانگه پیرۆزه‌دا لێره له سیلڤان له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكار و هاوشارییه‌كانماندا به‌ربانگ ده‌كه‌ینه‌وه".
كارمه‌ندانی دامه‌زراوه حكوومییه‌كان، شاره‌وانی و هاووڵاتیانیش به‌شدارییان له خوانه‌كه‌دا كرد.