Sangar Hamad Azeez
03 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2015
لە سێ گەڕەکی شارۆچکەی سلیڤانی سەربە پارێزگای دیاربەکر هاتوچۆکردن قەدەغە کرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان لەمەڕ لێدانی چاڵ و داخستنی شەقامەکان لەلایەن ئەندامانی پەکەکەوە پارێزگاری دیاربەکر بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆی لە سێ گەڕەکی شارۆچکەی سلیڤان دەرکرد.
پۆلیسی دیاربەکرد بڕیارەکەی لە رێگای بڵندگۆوە بە هاووڵاتییان راگەیاند.