Ekip
11 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2016
دیاربه‌كر/باتمان - AA
دوای ئه‌وه‌ی به بڕیارنامه‌یه‌ك وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، 28 سه‌رۆك شاره‌وانی نوێی خستهسهركار. له ده‌وروبه‌ری بینای شاره‌وانییه‌كانی باتمان، سلۆپی، سوور و سیلڤان، رێوشوێنی ئه‌منیی توندوتۆڵ گیرانه به‌ر.
دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی پشتیوانیی په‌كه‌كه-كه‌جه‌كه و فه‌تۆ، له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه و راوه‌دوونان، 28 کەس لەجیاتی 28 سه‌رۆك شاره‌وانی خرانه سه‌ر كار، جێگری پارێزگاری باتمان ئەرتوغ شه‌وكه‌ت ئاكسۆی، كرا به سه‌رۆكی شاره‌وانی باتمان، جێگری پارێزگاری دیاربه‌كر، بیلال ئۆزكان، كرا به سه‌رۆكی شاره‌وانی ناوچەی سوور، قایمقامی شارۆچكه‌ی سیلڤان، مورات كوتوك، كرا به سه‌رۆكی شاره‌وانی شارۆچكه‌كه، قایمقامی شارۆچكه‌ی سلۆپی، ساواش كۆناك، كرا به سه‌رۆكی شاره‌وانی سلۆپی و ده‌ستیان به‌كاركرد.
له‌ده‌ورووبه‌ری بینای ئه‌و چوار شاره‌وانییه، رێوشوێنی ئه‌منیی توندوتۆڵ گیرانه به‌ر و تیمه‌كان رێگه به چوونه ناوه‌وه‌ی هیچ كه‌سێک ناده‌ن بۆ ناو بیناكان.