کورتوڵموش: "پێویستە هەرچی زووە تێکەڵبوونی هەسەدە بە حكوومهتی نوێی سووریا دهستهبهر بکرێت"
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش: "(کۆميسیۆنی هاودهنگیی نهتهوهیی، برایەتیی و دیموکراسیی) هیوادارم لە ئایندەیەکدا كه زۆر دوور نهبێت دەقێک بڵابکرێتەوە کە هەمووان لەسەری کۆک بن و هیچ تێبینییەکی ناڕەزایی لەسەر نهنوسرێت".
TBMM
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش سەبارەت بەو ڕاپۆرتەی کۆمیسیۆنی ھاودەنگیی نەتەوەیی، برایەتیی و دیموکراسیی ئامادەی کردووە، ڕایگەیاند: "ھیوادارم لە ئایندەیەکدا کە زۆر دوور نەبێت دەقێک بڵابکرێتەوە کە ھەمووان لەسەری کۆک بن و ھیچ تێبینییەکی ناڕەزایی لەسەر نەنوسرێت".
بەبۆنەی ١٠ی کانوونی دووەم، ڕۆژی ڕۆژنامەنووسان، کورتوڵموش سەردانی پەیامنێرانی پەرلەمان و کۆمەڵەی پەیامنێرانی پەرلەمانی کرد.
%2FAA-40194461.jpg)
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کەی ڕاپۆرتی کۆميسیۆنی ھاودەنگی نەتەوەیی، برایەتیی و دیموکراسیی ئامادە دەکرێت، کورتوڵموش جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە کۆميسیۆنەکە وەک نیشانەیەکی دیموکراسی قبوڵ کراوە و، گوتی: "ھیوادارم لە ئایندەیەکدا کە زۆر دوور نەبێت دەقێک بڵابکرێتەوە کە ھەمووان لەسەری کۆک بن و ھیچ تێبینییەکی ناڕەزایی لەسەر نەنوسرێت".
سەبارەت بە پێشھاتەکانی سووریا، کورتوڵموش ڕایگەیاند: "پێویستە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ١٠ی ئاداردا ھەرچی زووە تێکەڵبوونی ھەسەدە بە حکوومەتی نوێی سووریا دەستەبەر بکرێت".
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کورتوڵموش، باسی لە دەستوەردانی سەربازی ئەمریکا لە ڤێنیزوێلا کرد و، ڕایگەیاند: "ئەمە ژێرپێخستنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە. پێویستە مرۆڤایەتی بە شێوەیەکی ھاوبەش دژی بوەستێتەوە".
%2FAA-40194463.jpg)
