Zuhal Demirci
02 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو گوتی: "ھەوڵی سەپاندنی سزا بەسەر دوو وەزیری ئێمە لەلایەن ئەمریکاوە بێ بەرامبەر نامێنێتەوە".
چاوشئۆغڵو لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند کە ھەوڵی سەپاندنی سزا بەسەر وەزیری دادی تورکیا، عەبدولحەمید گول و وەزیری دەرەوەی تورکیا، سولەیمان سویڵو لەلایەن ئەمریکا بە بێ بەرامبەر نامێنێتەوە.
چاوشئۆغڵو رایگهیاندووه: "تا ئیدارەی ئەمریکا تێنەگات کە ناتوانێ داواکارییە نایاساییەکانی خۆی بەم رێگایە دەستەبەر بکات، ئەوا کێشەکانمان ناتوانین چارەسەر بکەین".
گوتەبێژی کۆشکی سپی سارا ساندێرس رایگەیاندبوو، بەھۆی ئازادنەکردنی قەشەی ئەمریکی ئەندریو برۆنسن کە لەلایەن دادگاکانی ئەمریکاوە سزادراوە، ئەمریکا سزا بەسەر ھەریەکە لە وەزیری دادی تورکیا عەبدولحەمید گوڵ و وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیلودا دەسەپێنێت.
ساندێرس رایگەیاندبوو: "بەفەرمانی سەرۆک، وەزارەتی گەنجینە، ھەریەکە لە وەزیرانی داد و ناوخۆی تورکیا سزا دەدات کە رۆڵیان ھەبوو لە دەستگیرکردن و بەندکردنی قەشە برۆنسندا".
ساندێرس ھەروەھا رایگەیاندبوو، ئەو دوو وەزیرە ئەگەر سامانێکیان ھەبێت لە ئەمریکا بلۆک دەکرێن.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاش لای خۆیەوە، بەبیانووی رۆڵ گێڕان لە زیندانیکردنی قەشە برۆنسندا، سەپاندنی سزای بەسەر گوڵ و سۆیلودا راگەیاند.
بەپێی یاساکانی ئەمریکا، کەسێک کە ناوی دەچێتە لیستی سزاکانەوە، ئەگەر سامانێکی ھەبێت لە ئەمریکا بلۆک دەکرێت و مامەڵەی بازرگانیشی لەگەڵ ئەمریکییەکاندا لێ قەدەغەدەکرێت.
لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦، قەشەیەکی ئەمریکی بە ناوی برۆنسون بە تۆمەتی ھاوکاری لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ و پەکەکە دەستبەسەر کرا و پەڕاوی یاسایی لەلایەن داواکای کۆماری ئیزمیر بۆ کرایەوە.
لەو پەڕاوەی کە لەسەر برۆنسۆن کراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ناوبراو لە ژێر پەردەی پیاوی ئاینی تاوانی بە ناوی ئەو رێکخراوە تیرۆریستیانە ئەنجامداوە و لە چوارچێوەی ستراتیژی گشتی ئامانجەکانی ئەو رێکخراوانەی زانیوە و بە ویستی خۆی ھەماھەنگی لەگەڵیاندا کردووە.
ھاوکات بانگەشەی ئەوەش کرابوو کە برۆنسۆن ناوی نھێنی بەرپرسانی باڵای فەتۆی زانیوە و لەگەڵ ئەوان گفتوگۆی کردووە، لەم چوارچێوەیەش ئەوەش دەستنیشانکراوە کە ناوبراو لەگەڵ بەناو بەرپرسی ناوچەی ئیجەی سەر بە فەتۆ، بەکر باز و مورات سەفا کە ئێستا لە تورکیا ھەڵاتوون گفتوگۆی کردووە و ھەماھەنگی ستراتیژی لەگەڵ ئەمانە دەستنیشان کردووە.
لە پاڵ ئەمەش گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆکی رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لقی تورکیا، تەنەر کڵچ ئەنجامداوە کە ئێستا بە تاوانی "ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار" دەستبەسەر کراوە.
ھەروەھا لەو پەڕاوە یاسایەی لەسەر برۆنسۆن کراوەتە تێدا پەیامێکی ناوبراو بڵاوکراوەتە کە بۆ سەربازێکی ئەمریکی ناردووە و باسی لە دڵگرانی خۆی بەھۆی شکستی ھەوڵی کودەتاکەی تورکیا لە ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦ نیشانداوە.
لە بەشێکی پەیامەکەی برۆنسنۆنداھاتووە:
"چاوەڕێی ھەندێک رووداو بووین کە تورکەکانی دەھەژاند. مەرجی پێویست بۆ گەڕانەوە بۆ عیسا دروستبوو. ھەوڵی کودەتا شۆکێک بوو. ژمارەیەکی زۆری تورک ھەروەکو پێشتر متمانەیان بە سەربازان کرد بەڵام ئەوەی ئەم جارە زۆر دواکەوت. لە دوای ھەوڵی کودەتاکەش، ئەمەش ھەژانێکی دیکەیە. وابزانم رووداوەکان بەرەو خراپتر دەچن. لەکۆتادا ئێمە سەردەکەوین".
سەرەڕای ئەوەی برۆنسۆن رەتیکردووەتەوە کە گفتوگۆی لەگەڵ بەناو بەرپرسی ناوچەی ئیجەی سەر بە فەتۆ، بەکر باز کردبێ بەڵام لە لێکۆڵینەوەی تەکنیکی دەرکەوتووە کە برۆنسۆن ٢٩٣ جار سیگنالی سیم کارتەکەی لە شوێنێکی زۆر نزیکی بەکر باز بووە.