Zuhal Demirci
02 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 02 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا كاردانه‌وه‌ی دژی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر وه‌زیره توركه‌كاندا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه نیشاندا و رایگه‌یاند، "بە توندی ئیدانه‌ی بڕیاری سەپاندنی سزا لەسەر وڵاتەکەمان لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا دەکەین".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌و بڕیاره‌ی دوو وه‌زیری توركیای كردووه‌ته ئامانج، له‌گه‌ڵ جدیه‌تی ده‌وڵه‌تدا یه‌كناگرێته‌وه و به‌یاسا و دادپه‌روه‌ریش گوزارشتی لێناكرێت و له‌ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه،
"ئه‌م بڕیاره كه ده‌ستێوه‌ردانێكی بێ رێزانهیه بۆ سه‌ر سیستمی یاسامان و پێچه‌وانه‌ی كرۆكی په‌یوه‌ندییه‌كانمانه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، گومان له‌وه‌دا نییه كه زیان به‌و هه‌وڵه كاریگه‌رانه ده‌گه‌یه‌نێت كه به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا له‌ئارادایه. بانگهێشتی حكوومه‌تی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه له‌م بڕیاره هه‌ڵه‌یه".
گوته‌بێژی كۆشكی سپی سارا ساندێرس رایگه‌یاندبوو، به‌هۆی ئازادنه‌كردنی قه‌شه‌ی ئه‌مریكی ئه‌ندریو برۆ‌نسن كه له‌لایه‌ن دادگاكانی توركیاوه سزادراوه، ئه‌مریكا سزا به‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له وه‌زیری دادی توركیا عه‌بدولحه‌مید گوڵ و وه‌زیری ناوخۆی توركیا سوله‌یمان سۆیلودا ده‌سه‌پێنێت.
ساندێرس رایگه‌یاندبوو: "به‌فه‌رمانی سه‌رۆك، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه، هه‌ریه‌كه له وه‌زیرانی داد و ناوخۆی توركیا سزا ده‌دات كه رۆڵیان هه‌بوو له ده‌ستگیركردن و به‌ندكردنی قه‌شه برۆنسندا".
ساندێرس هه‌روه‌ها رایگه‌یاندبوو، ئه‌و دوو وه‌زیره ئه‌گه‌ر سامانێكیان هه‌بێت له ئه‌مریكا بلۆك ده‌كرێن.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاش لای خۆیه‌وه، به‌بیانووی رۆڵ گێڕان له زیندانیكردنی قه‌شه برۆنسندا، سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر گوڵ و سۆیلودا راگه‌یاند.
به‌پێی یاساكانی ئه‌مریكا، كه‌سێك كه ناوی ده‌چێته لیستی سزاكانه‌وه، ئه‌گه‌ر سامانێكی هه‌بێت له ئه‌مریكا بلۆك ده‌كرێت و مامه‌ڵه‌ی بازرگانیشی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كاندا لێ قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت.
لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦، قەشەیەکی ئەمریکی بە ناوی برۆنسون بە تۆمەتی هاوكاری له‌گه‌ڵ رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ و پەکەکە دەستبەسەر کرا و پەڕاوی یاسایی لەلایەن داواکای کۆماری ئیزمیر بۆ کرایەوە.
لەو پەڕاوەی کە لەسەر برۆنسۆن کراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ناوبراو لە ژێر پەردەی پیاوی ئاینی تاوانی بە ناوی ئەو رێکخراوە تیرۆریستیانە ئەنجامداوە و لە چوارچێوەی ستراتیژی گشتی ئامانجەکانی ئەو رێکخراوانەی زانیوە و بە ویستی خۆی ھەماھەنگی لەگەڵیاندا کردووە.
ھاوکات بانگەشەی ئەوەش کرابوو کە برۆنسۆن ناوی نھێنی بەرپرسانی باڵای فەتۆی زانیوە و لەگەڵ ئەوان گفتوگۆی کردووە، لەم چوارچێوەیەش ئەوەش دەستنیشانکراوە کە ناوبراو لەگەڵ بەناو بەرپرسی ناوچەی ئیجەی سەر بە فەتۆ، بەکر باز و مورات سەفا کە ئێستا لە تورکیا ھەڵاتوون گفتوگۆی کردووە و ھەماھەنگی ستراتیژی لەگەڵ ئەمانە دەستنیشان کردووە.
لە پاڵ ئەمەش گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆکی رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لقی تورکیا، تەنەر کڵچ ئەنجامداوە کە ئێستا بە تاوانی "ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار" دەستبەسەر کراوە.
ھەروەھا لەو پەڕاوە یاسایەی لەسەر برۆنسۆن کراوەتە تێدا پەیامێکی ناوبراو بڵاوکراوەتە کە بۆ سەربازێکی ئەمریکی ناردووە و باسی لە دڵگرانی خۆی بەھۆی شکستی ھەوڵی کودەتاکەی تورکیا لە ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦ نیشانداوە.
لە بەشێکی پەیامەکەی برۆنسنۆنداھاتووە:
"چاوەڕێی ھەندێك رووداو بووین کە تورکەکانی دەھەژاند. مەرجی پێویست بۆ گەڕانەوە بۆ عیسا دروستبوو. ھەوڵی کودەتا شۆکێک بوو. ژمارەیەکی زۆری تورک ھەروەکو پێشتر متمانەیان بە سەربازان کرد بەڵام ئەوەی ئەم جارە زۆر دواکەوت. لە دوای ھەوڵی کودەتاکەش، ئەمەش ھەژانێکی دیکەیە. وابزانم رووداوەکان بەرەو خراپتر دەچن. لەکۆتادا ئێمە سەردەکەوین".
سەرەڕای ئەوەی برۆنسۆن رەتیکردووەتەوە کە گفتوگۆی لەگەڵ بەناو بەرپرسی ناوچەی ئیجەی سەر بە فەتۆ، بەکر باز کردبێ بەڵام لە لێکۆڵینەوەی تەکنیکی دەرکەوتووە کە برۆنسۆن ٢٩٣ جار سیگنالی سیم کارتەکەی لە شوێنێکی زۆر نزیکی بەکر باز بووە.