Mazın Asad
03 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا کاردانەوەی توندی بەرامبەر ئەڵمانیا نیشاندا بەوەی کە رێگری لە پێشکەشکردنی گوتاری وەزیری دادی تورکیا بەکر بۆزداغ لە ئەڵمانیا کردووە و گوتیشی: "من بە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس بەشداری لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکەی ئەوێ دەکەم، کەچی ئەوا کە ئەمەیان نەبینیوە، لە ماوەی دوو کاتژمێر دادگای دەستووریان بڕیار دەدات و رێگری لە پێشکەشکردنی گوتەم و پەیوەندیکردن بە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس دەکات. بەڵام جەمیل بایک لە قەندیلەوە پەیوەندی دەکات و گوتەیەکی لەوێدا دەڵێت. بەھۆکاری ھاوکاریکردن و ئاسانکاریکردن بۆ تیرۆر، پێویستە ئەمانە دادگایی بکرێن. ئەم بەم رادەیە روونە".
ئەردۆغان لە گوتارێکی لە بەرنامەیەک لە ئیستانبوڵ، کاردانەوەی توندی بەرامبەر بە ئەڵمانیا نیشاندا و گوتی: "بیر دەکەنەوە کە وەزیری دادی تورکیا ھەم پەیوەندییەکی فەرمی ئەنجام دەدات و ھەمیش ئەم ھەڵمەتە بۆ ھاووڵاتیانی ئەوێمان باس دەکات کە لەوێدا دەڵێن "بۆ گەراجی ئۆتۆمبێل شیاو نییە و رێگە نادەین" و ناھێڵن وەزیری دادم گوتە پێشکەش بکات و وەزیری ئابووریم گوتە پێشکەش بکات. من بە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس بەشداری لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکەی ئەوێ دەکەم، کەچی ئەوا کە ئەمەیان نەبینیوە، لە ماوەی دوو کاتژمێر دادگای دەستووریان بڕیار دەدات و رێگری لە پێشکەشکردنی گوتەم و پەیوەندیکردن بە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس دەکات. بەڵام جەمیل بایک لە قەندیلەوە پەیوەندی دەکات و گوتەیەکی لەوێدا دەڵێت. بەھۆکاری ھاوکاریکردن و ئاسانکاریکردن بۆ تیرۆر، پێویستە ئەمانە دادگایی بکرێن. ئەم بەم رادەیە روونە".
سەرکۆماری تورکیا گوتی: "شەڕ تەنھا لە بەرەکان نابێت، شەڕی بنەڕەتی شەڕی مەعنەوییە و ئەو شەڕەیە کە لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی ئەنجام دەدرێت. ئەوەی کە گەل دەروخێنێت ئەم گۆڕەپانەیە. گۆڕەپانی مەعنەوییە. گۆڕەپانی شارستانی و کلتوورییە".
ئەردۆغان راشیگەیاند: "گشت ئامێرەکانی دەستیان بۆ ئەو ئەوە بەکاردەھێنن کە تەنھا بیر لە بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەکەنەوە. ئەم کێشەیە تەنھا لە وڵاتی ئێمە بوونی نییە. سوپاس بۆ خوا، تورکیا بە پێکھاتەی بەھێزی خێزان و پەیوەندی کۆمەڵایەتی و کلتووری خۆی لەم شەپۆڵە تاڕادەیەک پاراستووە. دەزانین کە ئەم کێشەیە دەبێتە ھەڕەشە بۆ سەر ئێمە. پێکەوە ھەموومان بەرەنگاری ئەمە دەبینەوە".
سەرکۆماری تورکیا لە بەشێکی قسەکانیدا گوتی: "لە مانگی حوزەیرانی داھاتوو، پەیڕەونامەی خواردنەوە کحولییەکان پێ دەنێتە چوارەمین ساڵی خۆی. ئایا لە ماوەی ئەم چوار ساڵە کام ھاووڵاتی کێشەی بۆ دروست بووە؟ ئایا دەست لە نێو ژیانی تایبەتی کێ وەردراوە؟ ئایا بانگەشەکانی ئۆپۆزسیۆن کامەیان راست دەرچوون؟ بە دڵنیایەوە ھیچ کامیان. ھیچ کامێک لەوانەی کە بانگەشەیان بۆ دەکرد رووی نەدا".
ئەردۆغان گوتیشی: "لە ماوەی ١٤ ساڵی داھاتوو زۆر شتمان خستە بەر پەیڕەویی، بەڵام ئێوەش دەزانن کە ئەم قۆناغە زۆر ئاسان نەبوو. لەبارەی پرسەکانی وەک خواردنەوەی کحولییەکان و جگەرە و ماددەی ھۆشبەر رووبەڕووی بەربەستی زۆر بووینەوە. پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان و چەند لایەنێکی دیکە ھەمیشە ھەوڵیان داوە بابەتەکە بۆ لایەکی دیکە رابکێشن. لەبارەی رێکخستنی خواردنەوە کحولییەکان، بابەتەکەیان خستە چوارچێوەی "دەستێوەردان لە ژیانی تایبەتی خەڵ" کە ھیچ پەیوەندی بەمەوە نییە".
سەرکۆماری تورکیا ھەروەھا گوتی: "ئیتر تورکیای کۆن نەماوە. ئێستا تورکیایەک ھەیە کە لەسەر پێیەکانی خۆی رادەوەستێت. ھەڵمەتێک دەست پێ دەکەن ئەویش ئەوەیە کە دەڵێن دامەزراوەکانی دیاریکردنی بەھای دراو، پلەی تورکیای دابەزاندووە، چی دەکەن با بیکەن".
ئەردۆغان لە درێژەی گوتەکانی راشیگەیاند: "ھیچ نیگەرانیتان نەبێت، ئێمە ئەم وڵاتە رادەستی تیرۆریزم و تیرۆریستان ناکەین. ھیچ ھەنگاوێک بۆ دواوە لە رژێمی دەوڵەت کە کۆمارییە نانێین. بە پێچەوانەوە دەسەڵات راستەوخۆ دەدەینە ژێر فەرمانی گەل و دیموکراسی بەھێز دەکەین".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "ھەر وەک چۆن پەیرەونامەی ماددە کحولیەکانیان بەشێوەی 'چۆن دەستوەردان لە ژیانمان دەکەن' شێواند، بە ھەمان شێوە ھەوڵێ شێواندنی گۆڕانکاری سیستەمی ئیداری بەشێوەی 'گۆڕانکاری رژێم' دەدەن. چ پەیوەندییەکی ھەیە. یەکەم کەس کە دژی ئەمە بوەستێت، من دەبم. لە ساڵی ١٩٢٣ ئەم کارە تەواو بوو. ئەوەی ئێستا دەکرێت، گۆرینی سیستەمی بەڕێوەبردنە کە ئەمە کاری ئەمڕۆ نییە، بەڵکو کاری ٢٠٠ ساڵە و بۆ گۆڕینی سیستەمی بەڕێوەبردن ھەنگاوێکی جیاواز بۆ ئایندە دەنێین. پەرلەمان کە بەردەوام دەوەستێت و کارەکان پەکی دەکەوێت، بە گۆڕینی ئەم سیستەمە دەڵێن کە 'پێویستە بفڕین'. پێویستە ئەمە پێشمان بکاتەوە. ئێمە لەسەربان کەوتین، بەڵام ئەوانەی ویستیان رێگری لەمە بکەن، بەرپرسیارێتیان نەبووە و نابێت و ئەوان دارێکی چێندراویان لەم وڵاتە نییە".
ئەردۆغان لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی چالاکییەکان لە وڵاتی ئەڵمانیا رایگەیاند: "گوایە کە نوێنەرێکی رۆژنامەی دی وێڵت لە تورکیا خراوەتە زیندانەوە، بەڵام رووداوە بەم شێوەیە نییە. ئەم کەسە وەک نوێنەری پەکەکە وەک سیخورێکی ئەڵمانیا خۆی لە نێو کونسوڵخانەی ئەڵمانیا شاردووەتەوە. ئێمە بۆ ماوەی یەک مانگ گوتمان ئەو کەسەمان رادەست بکەن بەڵام رادەستیان نەکرد. کاتێک راوێژکاری ئەڵمانیا مێرکڵ باسی ئەوەی بۆ کردم منیش پێم گوت تیرۆریستانی لای ئێوە لە لایەن ئێمەوە داوا دەکرێت. ئێوەش بە ئێمە دەڵێن دادگا سەربەخۆییە. ئێمەش باوەڕمان بە سەربەخۆی دادگای خۆمان ھەیە و رادەستی بکەن با دادگای بکرێت. لە دوای ئەمەش رادەستیان کرد و دادگاش کاری خۆی ئەنجامدا. ئەم کەسە دەستبەسەر کرا. ئێستا سەدان و ھەزاران تیرۆریست لە ئەڵمانیا کاری تیرۆریستی ئەنجام دەدەن".
ئەردۆغان لە کۆتایی گوتارەکەیدا گوتیشی: "تورکیا وڵاتێکی ئاسایی نییە. ئێستا باس لە راپۆرتێکی کۆمسیۆنی ڤەنەدیک دەکەن. ئایا دەزانن ئەمە چییە؟ ئەمە تەنھا شاندێکی تەکنیکی کۆنسەی ئەورووپایە. ئەمانە تەنھا زانیاری وەردەگرن و ئاگاداری ھیچ شتێک نین. ئەوەندەی کە دەتانەوێت راپۆرت بنوسن. ئێمە راپۆرتەکانی ئێوە ناناسین. ئەمەش بەم شێوەیە بزانن".