Abdullah Shukur
03 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 04 ئادار 2017
سینۆپ - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لەبارەی سیستەمی حکوومەتی سەرۆکایەتی کۆمارگوتی: "لەگەڵ ئەم سیستەمە تورکیا دەخەینە نێو سەدەمین ساڵی خۆی. تورکیا دەگەیەنینە ئاستی شارستانییەتی ھاوچەرخ. ئەم وڵاتە دەخەینە نێو ئەو وڵاتانەی کە بە پەنجەی دەست ئاماژە پێ دەکرێن".
یڵدرم لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری گۆڕەپانی ئەسکەلەی شاری سینۆپ وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە سیستەمی سەرۆکایەتی سوود و قازانجی بۆ گشت لایەنەکان ھەیە و راشیگەیاند کە رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ، پەکەکە و داعش لە دژی ئەم سیستەمە دەوەستنەوە.
یڵدرم ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم رێکخراوانە لە نێو ئەم سیستەمە لەناودەچن و توانای دەستێوەردانیان بۆ نێو ئارامی و ئاسوودەیی تورکیا نابێت.
یڵدرم گوتیشی: "لەگەڵ ئەم سیستەمە ھێزی ئێمە لە بەرەنگاربوونەوەی دژی تیرۆر زیاتر دەبێت. ھەماھەنگی لە نێو دامەزراوەکانی حکوومەت بەھێزتر دەبێت. کاری زۆر گونجاو دەبێت بۆ سەرباز، پۆلیس و پارێزەرانی گوندەکانمان".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی: "سەرکۆمار دەسەڵاتی ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی نییە. سەرکۆمار یان پەرلەمان ھەر یەکەیان دەتوانن بڕیاری ھەڵبژاردن بدەن. مافێکی بەم شێوەیە ھەیە. مافی نوێکردنەوەی ھەڵبژاردن ھەیە، بەڵام مافی ھەڵوەشاندنەوە نییە. باشترین لایەنی ئەم سیستەمە ئەوەیە کە لایەنەکان دەتوانن پێکەوە قەیرانەکان چارەسەر بکەن. لەگەڵ ئەم سیستەمە تورکیا دەخەینە نێو سەدەمین ساڵی خۆی. تورکیا دەگەیەنینە ئاستی شارستانییەتی ھاوچەرخ. ئەم وڵاتە دەخەینە نێو ئەو وڵاتانەی کە پەنجەی دەست ئاماژە پێ دەکرێن".