Tuğba Altun,Mehmet Şah Yılmaz
01 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 01 ئادار 2023
ئەنقەرە – AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دوای سنووردارکردنی بەکارهێنانی زمانی تورکمانی لە کەرکووک داوای کرد، لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق بەزوویی چاو بە بڕیارەکەدا بخشێننەوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا، تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە بە بڕیاری سکرتاریەتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بەکارهێنانی زمانی تورکمانی لە کەرکووک سنووردار کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە ئەم بڕیارە مافە بنەڕەتییەکانی تورکمانەکان کە رۆڵی سەرەکی و دامەزرێنەریان لە بونیادنانی دەوڵەتی عێراقدا بینیووە پێشێل دەکات، تیایدا هاتووە: "هەروەها بە راشکاوی پێشێلی دەستووری عێراق دەکات، چونکە لە مادەی چوارەمی دەستووردا هاتووە کە زمانی تورکمانی لەو یەکە کارگێڕییانە زمانی فەرمییە کە تورکمانەکان زۆرینەی دانیشتووانەکەی پێک دەهێنن، هەروەها لە ماددەی ١٢٥ی دەستووری عێراقدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە مافە کولتووری و کارگێڕییەکانی تەواوی پێکهاتەکانی عێراق مسۆگەر کراوە".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم جۆرە هەنگاوانە ماف و هەستیارییەکانی تورکمانەکان نادیدە دەگرن کە پێکهاتەیەکی سەرەکین لە عێراق و پارێزگای کەرکووک و زیان بە ئاشتەوایی دەگەیەنێت و نووسیوویەتی: "داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق دەکەین بەزوویی چاو بە بڕیارەکەدا بخشێننەوە".