Nazlı Yüzbaşıoğlu,Abdullah Shukur
23 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2019
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی گوتی: "بەم دوایانە ئەو لایەنانەی کە دژی تورکیان لە ئەمریکا، لە ژێر چاودێری کۆنگرێسی ئەمریکا چالاکییەکانیان چڕ کردووەتەوە. پەسندکردنی بڕیارێک لە ژێر ناوی "ئاماژە دان بە نیگەرانی لە بەرامبەر ھاوپەیمانی ئەمریکا-تورکیا" لە کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران، دیارخەری نوێی ئەم شتەیە".
ئاکسۆی بە نووسراوێک وەڵامی پرسیارێکی پەیوەندیدار بە بڕیارێک لە ژێر ناوی "ئاماژەدان بە نیگەرانی لە بەرامبەر ھاوپەیمانی ئەمریکا-تورکیا" دایەوە کە دوێنێ لە کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پەسند کرابوو.
حامی ئاکسۆی لەمبارەیەوە گوتی: "بەم دواییانە ئەو لایەنانەی کە دژی تورکیان لە ئەمریکا، لە ژێر چاودێری کۆنگرێسی ئەمریکا چالاکییەکانیان چڕکردووەتەوە. پەسندکردنی بڕیارێک لە ژێر ناوی "ئاماژەدان بە نیگەرانی لە بەرامبەر ھاوپەیمانی ئەمریکا-تورکیا" لە کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران، دیارخەری نوێی ئەم شتەیە".
ئاکسۆی جەختی لەوەشکردەوە کە تورکیا و ئەمریکا لەسەر بنەمای بەھای ھاوبەش و بەرژەوەندی ھاوبەش خاوەنی پەیوەندییەکی ریشەیین و ھەردوو وڵاتەکە لە چەندین شوێنی جیھان بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئاسایش پێکەوە کار دەکەن.
ئاکسۆی لەمبارەیەوە زیاتر گوتیشی: "ئەم بڕیارە کە بە چاوپۆشیکردن لە ھۆکارە رەواکانی تورکیا لەمەڕ ھەنگاوەکانی دەستەبەرکردنی ئاسایشی نیشتمانی دەرکراوە و لەگەڵ پەیوندی ھاوپەیمانیی ناگونجێت. بەم ھۆیەوەش پێویست ناکات گەل و نوێنەرانی ئەمریکا نیگەران بن. لە راستیدا وەک پێویستییەکی دۆستایەتی و ھاوپەیمانیی، پێویستە پشتیوانی لە گرووپی کارکردنی ھاوبەش بکرێت و لەمبارەیەوە ھەوڵی بۆ بدرێت".