Behçet Alkan,Hemın Othman Mohammed
23 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2019
نه‌وشه‌هیر - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئییی پارتی، مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر رایگه‌یاند "هه‌موومان سه‌ربه‌خۆ له پارته‌كه‌مان، سه‌ربه‌خۆ له پۆسته‌كانمان له ئیستانبوڵ به‌و په‌ڕی تواناوه به‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت كارده‌كه‌ین بۆ به‌ڕێز ئیمامئۆغڵو".
مەراڵ ئاكشه‌نه‌ر له شارۆچكه‌ی گوڵشههیر سەربە پارێزگای نه‌وشه‌هیر به‌شداری له به‌رنامه‌یه‌كی به‌ربانگدا كرد كه له لایه‌ن پارته‌كه‌یه‌وه رێكخرابوو.
سه‌رۆكی گشتیی ئییی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی بۆ سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره شاره‌وانی ئیستانبوڵ ئه‌نجام ده‌درێت پشتیوانی له كاندیدی جه‌هه‌په، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو ده‌كه‌ن و گوتی: "هه‌موومان سه‌ربه‌خۆ له پارته‌كه‌مان، سه‌ربه‌خۆ له پۆسته‌كانمان له ئیستانبوڵ به‌و په‌ڕی تواناوه به‌وه‌ی له‌ده‌ستمان بێت كارده‌كه‌ین بۆ به‌ڕێز ئیمامئۆغڵو. وه‌ك هاووڵاتییەکی دانیشتووی ئیستانبوڵ ده‌زانم كه هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئیستانبوڵ هه‌ڵبژاردنێك ده‌بێت له نێوان ویژدان و سته‌م، ئیراده‌ی میللی و دزینی ئیراده‌ی میللی و له‌و باوه‌ڕه‌دام ئیمامئۆغڵو له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ستی خستووه‌ته سه‌ر ویژدانی 16 ملیۆن ئیستانبوڵی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به شێوه‌یه‌ك ده‌باته‌وه كه جێگه‌ی تانه‌ی تیادا نه‌بێته‌وه".